به‌غدا-اه‌ع
مسته‌فا كازمى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه،دووپاتیكرده‌وه ماوه‌ى دانه‌وه‌ى قه‌رزه‌كانى خانووبه‌ره ده‌گاته(20)ساڵ.
كازمى لهقسهیهكیدا له‌كاتى سه‌ردانه‌كه‌ى بۆ بانكى سندووقى نیشته‌جێكردن كهنوسینگهى ڕاگه‌یاندنه‌كه‌ى باسى لێوه‌كرد وده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،ڕایگه‌یاند"سه‌ردانه‌كه‌ى ئه‌مڕۆمان بۆ ئه‌م بانكه تهواوكارییهكه بۆ ئه‌و ده‌ستپێشخه‌رییانه‌ى ده‌ستمانپێكردووه وپه‌یوه‌سته به‌دابه‌شكردنى زه‌وى نیشته‌جێبوون بۆ هاوڵاتیان،وپێدانى قه‌رزى ئاسان پێیان به‌مه‌به‌ستى دروستكردنى خانوو له‌سه‌ر زه‌وییه‌كانیان"،ڕوونیشیكرده‌وه"ڕاسپاردهماندا ئاسانكارى بۆ ڕێوشوێنه‌كان بكرێت وڕۆتین وبیرۆكراتى لهراییكردنى مامه‌ڵه‌كانى هاوڵاتیان نه‌مێنێت".
ئاماژه‌یشیدا"گوژمه‌یه‌كى زۆرمان بۆ پاره‌داركردنى پێدانى قه‌رز بههاوڵاتیانمان كرد كهڕێژهى سووهكانى سفره وبهمهرجى ئاسان"،وتیشى"بانكى ناوه‌ندى به‌ڕاسپارده‌ى حكومه‌ت كارده‌كات بۆ زیادكردنى گوژمهكانى سێكته‌رى نیشته‌جێكردن له‌پێناو زیادكردنى ژماره‌ی سوودمه‌ندان".
كازمى به‌گوێره‌ى ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه دووپاتیكرده‌وه"ماوه‌ى دانه‌وه‌ى قه‌رزه‌كان ده‌گاته(20)ساڵ،به‌مه‌یش قیسته‌كانى دانه‌وه‌ى قه‌رزه‌كان بارگرانى به‌سه‌ر هاوڵاتى عێراقى دروست ناكات"،ڕوونیشیكرده‌وه"ئامانجى ئێمه دابینكردنى یه‌كه‌ى نیشته‌جێبوونه بۆ هه‌موو هاوڵاتیان چ له‌ڕێگاى دابه‌شكردنى پارچه زه‌وى،یان ده‌ستپێشخه‌رى پێدانى قه‌رزى به‌بێ سو‌و بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ى فۆرمى كۆمه‌ڵگا وه‌به‌رهێنانه‌كانیان پڕكردۆته‌وه".
وتیشى"هیچ جێگره‌وه‌یه‌ك بۆ پرۆژه‌ى نیشتمانى چاره‌سه‌ركردنى قه‌یرانى نیشته‌جێبوون له‌وڵاتدا نییه".