به‌غدا-اه‌ع
وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى عێراق،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه،سه‌ره‌خۆشى لهكۆمارى رووسیا فیدڕاڵى كرد به‌هۆى تێكشكاندنى فڕۆكه‌یه‌كى ئه‌ن-148 كه‌بووه هۆى گیانله‌ده‌ستدانى 71 كه‌س.
نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،ڕایگه‌یاند"وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه سه‌ره‌خۆشى وهاوخهمى خۆى بۆ حكومه‌ت وگه‌لى كۆمارى ڕووسیاى فیدڕاڵى ده‌ڕده‌بڕێت به‌هۆى تێكشكاندنى فڕۆكه‌یه‌كى ئه‌ن-148،كه(71)هاوڵاتى مه‌ده‌نى بوونه قوربانى".
وتیشى"وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه جه‌ختده‌كاته‌وه له‌وه‌ى كۆمارى عێراق به‌حكومه‌ت وگه‌له‌وه شان به‌شانى كه‌سوكارى قوربانیان له‌م ڕه‌وشه ناله‌باره ده‌وه‌ستێته‌وه،وپشتیوانى خۆمان بۆیان ده‌ڕده‌بڕین".