بهغدا-اهع
لیژنهى باڵاى تهندروستى وسهلامهتى نیشتمانى،ئهمڕۆ چوارشهممه، رایگەیاند، بەهۆی بەردەوامی بەرزبونەوەی ئامارەکانی توشبون بەڤایرۆسی کۆرۆنا، قەدەغەی هاتوچۆی 11:00ی شەو بۆ 5:00ی بەیانی بۆ ماوەی هەفتەیەکی دیکە درێژکرایەوە و لەو ماوەیەدا کۆبونەوە و دروستکردنی قەرەباڵغی لەشوێنە گشتییەکان قەدەغەکراوە.
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیران،لهڕاگهیهندراوێكدا كهدهستى ئاژانسى ههواڵى عێراقى(اهع)كهوتووه،بڵاویکردەوە،بەسەرۆکایەتی مستەفا کازمی لیژنەی باڵای تەندروستی و خۆپارێزی کۆبوەوە و سەبارەت بە بەرزبونەوەی ئامارەکانی توشبون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا و گرتنەبەری رێکاری خۆپارێزی گفتوگۆی کرد، هەروەها بڕیاردرا بەخێراترکردنی پرۆسەی پێدانی ڤاکسین و هاندانی سەرجەم فەرمانبەرانی دەوڵەت بۆ وەرگرتنی پێکوتەی کۆرۆنا، هەروەها داواش لەدەزگاکانی راگەیاندن دەکەن پابەندی بڵاوکردنەوەی بەرنامەی هۆشیارکردنەوەی هاوڵاتیان بن بەرامبەر پەتاکە و وەرگرتنی ڤاکسین.
ئەوەش هاتوە، دەسەڵاتدراوە بە فەرمانگەکان بەگوێرەی پێویستی و بۆ رێگریکردن لەدروستبونی قەرەباڵغی، دەوامی فەرمانبەران رێکبخەنەوە و پابەندیان بکەن بە هێنانی پشکنینی هەفتانە کەجەخت بکاتەوە ئەنجامی پشکنینەکانیان نێگەتیڤە یان کارتی وەرگرتنی ڤاکسین پێشکەشی فەرمانگەکەیان بکەن، هەروەها کردنەوەی سەرجەم یانەکان، هۆڵ و مەراسیمەکان لەو ماوەیەدا قەدەغەکراو دەبن.
حکومەتی عێراق پێشوازیکردن لەسەرجەم نێردە دیپلۆماسی و هاوڵاتیانی بیانیش پابەند دەکات بەوەرگرتنی هەردو ژەمەکەی ڤاکسینی کۆرۆنا یان ئەنجامدانی پشکنین 72 کاتژمێر پێش گەشتەکەیان بۆ عێراق، بەپێچەوانەوە لەکاتی گەیشتنیان کەرەنتین دەکرێن.