سەرۆک کۆمار جەختدەکاتەوە لەگرنگی رۆڵی کۆمسیۆنی مافی مرۆڤ لە چاودێریکردنی دۆسیەی زیندانیان

سیاسی
  • 7-07-2021, 13:30
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
     بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆمار ،ئەمڕۆ چوارشەممە،جەختیکردەوە لەگرنگی رۆڵی کۆمسیۆنی مافی مرۆڤ لە چاودێریکردنی دۆسیەی زیندانیان.
    نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆکایەتی کۆمار لە راگەیەندراوێکدا کە دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی(اەع) کەوتووە رایگەیاند:" د. بەرھەم ساڵح، سەرۆک کۆمار لە کۆشکی سەلام لە بەغدا پێشوازیکرد لە ئەندامانی ئەنجومەنی کۆمیسیۆنی باڵای مافەکانی مرۆڤ لە عێراق.
    لە دیدارەکەدا سەرۆک کۆمار بەگرنگییەوە باسی لە رۆڵی کۆمیسۆن کرد لە چاودێریکردنی دۆسیەی مافەکانی مرۆڤ لە وڵات و پێویستی بەدواداچون بۆ ئەو دۆسێیانەی کە پەیوەندییان بەماف و ئازادییە گشتییەکانەوە هەیە، هەروەها بەدواداچون بۆ دۆسییەکانی زیندان و ئازادی رادەربڕین و توندوتیژی خێزانی و مافی ژنان و پێکهاتەکان و بارودۆخی ئاوارە و دۆسییە گرنگەکانی دیکە پەیوەست بە مافەکانی مرۆڤ.
    لە تەوەرێکی دیکەی دیدارەکەدا سەرۆک بەرھەم ستایشی کۆمیسۆنی باڵای مافی مرۆڤی کرد بۆ بەدستھێنانی پۆلێنکردنی نێودەوڵەتی (A) و هیوای سەرکەوتنی زیاتری بۆ کۆمیسۆن خواست، ھەروەھا دوپاتیکردەوە لەوەی کە گرنگە کۆمیسۆن بە شێوەیەکی کاریگەر کارەکانی جێبەجێ بکات بەئامانجی بەدواداچون بۆ دۆسییەکانی مافەکانی مرۆڤ لە وڵاتدا.