سەرۆک کۆمار جەختیکردەوە لەپێویستی دابینکردنی پشتیوانی و ژێرخانی پێویست بۆ دروستکردنی قوتابخانە و بینای پێویست

سیاسی
  • 7-07-2021, 14:28
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   

    بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆمار ،ئەمڕۆ چوارشەممە،جەختیکردەوە لەپێویستی دابینکردنی پشتیوانی و ژێرخانی پێویست بۆ دروستکردنی قوتابخانە و بینای پێویست.
    نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆکایەتی کۆمار لە راگەیەندراوێکدا کە دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (اەع) کەوتووە رایگەیاند:"سەرۆک کۆمار پێشوازیکرد لە عەلی حەمید مخلەف، وەزیری پەروەردە و رایگەیاند، پێویستە هەموو هەوڵەکان بخرێتە گەر لە پێناو پشتیوانیکردن لەو کەرتە گرنگە".
    لەکۆبونەوەکەدا هاوکات دوپاتکرایەوە لە هەنگاونان بە ئاڕاستەی چارەسەرکردنی ئەو کێشانەی کە بەھۆی پەتای کۆرۆنا ھاتوەتە ئاراوە و گرنگی گرتنەبەری رێوشوێنی پێویست بۆ خۆپارێزی لە پەتای کۆرۆنا و کەمکردنەوەی لێکەوتەکانی لەسەر خوێندکاران و پرۆسەی خوێندن، ھەروەھا دڵنیابون لەوەی کە ئەم دۆخە کاریگەری نابێت لەسەر ئاستی زانستی خوێندن کە روبەڕوی هەمو جیهان بوەتەوە.
    ھەر لە دیدارەکەدا سەرۆک کۆمار جەختیکردەوە لەپێویستی دابینکردنی پشتیوانی و ژێرخانی پێویست بۆ دروستکردنی قوتابخانە و بینای پێویست بۆ جێکردنەوەی ژمارەی خوێندکاران و بەدواداچون بۆ کاروبار و بارودۆخی خوێندکاران، هەروەها پشتیوانیکردن لە کادرانی فێرکردن و دابینکردنی پێداویستی لۆجستی بۆ خوێندنگەکان لە قۆناغەکانی سەرەتایی و ناوەندیی.