به‌غدا-اه‌ع
عه‌لا عه‌بدولحسێن ڕاوێژكارى سه‌رۆك وه‌زیران،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه،واده‌ى دانه‌وه‌ى قه‌رزه‌كانى دیاریكرد،وئاماژه‌یشیدا حكومه‌ت به‌مه‌رج ده‌توانێت سه‌ودا به‌زیادكردنى گوژمه‌ى دارایی بكات له‌ئه‌نجامى به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى نه‌وت.
عه‌بدولحسێن به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"باشبوونه‌وه‌ى نرخه‌كانى نه‌وت له‌بازاڕه جیهانییه‌كان كاریگه‌رى ئه‌رێنى ده‌بێت له‌سه‌ر ئابوورى وڵاتانى به‌رهه‌مهێنه‌رى نه‌وت به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ى به‌ڕێژه‌یه‌كى زۆر بوودجه‌كانیان پشتى به‌نه‌وت به‌ستووه"،ڕوونیشیكرده‌وه"قازانجه‌كانى ئه‌مساڵى عێراق له‌زیادبوونى نرخه‌كانى نه‌وت ڕۆڵى ده‌بێت له‌پڕكردنه‌وه‌ى كورتهێنان له‌بوودجه كه‌نزیكه‌ى 29بۆ 30تریلیۆن دیناره،به‌مه‌رجێك ئه‌گه‌ر نرخه‌كانى نه‌وت تاوه‌كو كۆتایی ساڵ به‌مشێوه‌یه به‌رده‌وام بوو".
وتیشى"له‌كاتى به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى به‌رمیلێك نه‌وت بۆ 77 دۆلار ئه‌وه ڕۆڵى ده‌بێت له‌به‌جێگه‌یاندنى زیادبوونى گوژمه‌ى دارایی كه‌ڕه‌نگه زۆریش نه‌بێت به‌ڵام كاریگه‌رى ئه‌رێنى ده‌بێت له‌سه‌ر بوودجه‌ى گشتى وڵات بۆ ساڵى داهاتوو ویارمه‌تى حكومه‌تى عێراق ده‌دات بۆ بابه‌تى دانه‌وه‌ى قه‌رزه‌كان كه‌له‌سه‌رى ماون".
عه‌بدولحسێن ڕایشیگه‌یاند"ئاسته‌كان نه‌وت له‌ئێستادا تاوه‌كو كۆتایی ساڵ قازانجى بۆ عێراق ده‌بێت له‌بابه‌تى بوودجه وبه‌جێگه‌یاندنى زیادبوونى گوژمه‌ى دارایی به‌ڵام حكومه‌ت ته‌نها له‌ڕێگاى بوودجه‌ى ته‌واوكارییه‌وه ده‌توانێت سه‌وداى پێبكات"،هه‌روه‌ها به‌دووریشى زانى "بوودجه‌ى ته‌واوكاى به‌پێى هێماكانى ئێستا ڕێكبخرێت،به‌ڵام زیادبوونى گوژمه‌ى دارایی یارمه‌تى حكومه‌ت ده‌دات ساڵى داهاتوو قه‌رزه‌كانى بداته‌وه".