به‌غدا-اه‌ع
حه‌سه‌ن نازم وته‌بێژى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه،دووپاتیكرده‌وه ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ڕه‌زامه‌ندى ده‌ڕبڕیوه له‌باره‌ى ته‌رخانكردنى 50ملیار دینار بۆ وه‌زاره‌تى كاره‌با بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه.
نازم له‌كۆنگره‌ى هه‌فتانه‌یی ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران كه‌په‌یامنێرى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ئاماده‌ى بوو،ڕایگه‌یاند"حكومه‌ت به‌خێرایی كێشه‌ى كاره‌باى چاره‌سه‌ركرد وهێزه ئه‌منییه‌كان ئه‌نجامده‌رانى به‌ئامانجگرتنى تاوه‌ره‌كانى ته‌زووى كاره‌باى ڕاونا"،وتیشى"دڵنیاییه‌ك هه‌یه له‌باره‌ى هاورده‌كردنى غازى ئێرانى كه‌ئاستى به‌رهه‌مهێنانى كاره‌با باشتر ده‌كات".
وتیشى"حكومه‌ت كارده‌كات له‌سه‌ر پرۆژه‌كانى به‌ستنه‌وه‌ى هێڵى كاره‌با به‌وڵاتانى كه‌نداو وهه‌ردوو هێڵى ئوردنى وتوركى"،ڕوونیشیكرده‌وه"حكومه‌ت خواستى هه‌یه به‌ڕاستكردنه‌وه‌ى ڕێره‌وى كه‌رتى كاره‌با وبه‌پێى تواناكانى به‌رده‌ستى".
ئاماژه‌یشیدا"بریكارى وه‌زیرى كاره‌با داواى 50ملیار دینارى كردووه بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه وئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ڕه‌زامه‌ندى له‌سه‌ر ته‌رخانكردنى پاره‌كه داوه"،ڕوونیشیكرده‌وه"ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ده‌نگیدا له‌سه‌ر دیاریكردنى كۆمپانیایه‌كى جیهانى ڕاوێژكارى بۆ سه‌رپه‌رشتى كردنى پرۆژه زه‌به‌لاحه‌كان،هه‌روه‌ها ده‌نگیشیدا له‌سه‌ر ته‌رخانكردنى دوو ملیار دینار بۆ كه‌ربه‌لا له‌پێناو پێشكه‌شكردنى خزمه‌تگوزارییه‌كان له‌كاتى زیاره‌تى عه‌ره‌فات".