وته‌بێژى فه‌رمانده‌ى گشتى:چوار تیرۆرستى داعش له‌ناوچه‌ جیاجیاكانى ده‌ستگیركران

ئەمنی
  • 6-07-2021, 18:24
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    لیوا یه‌حیا ڕه‌سوڵ وته‌بێژى فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌ چه‌كداره‌كان،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌،ڕایگه‌یاند چوار تیرۆرستى سه‌ر به‌داعش له‌ناوچه‌ جیاجیاكانى ده‌ستگیركراون.
    ڕه‌سوڵ له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،ڕایگه‌یاند"له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ى مسته‌فا كازمى فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌ چه‌كداره‌كان،پێكهاته‌كانى ده‌زگاى دژه‌ تیرۆر به‌رده‌وامن له‌ئه‌ركه‌ جۆرییه‌كانیان بۆ ڕاوه‌دوونانى پاشماوه‌كانى تیرۆرستانى داعش".
    وتیشى"ده‌زگاكه‌ ده‌ستى به‌ئۆپراسیۆنه‌كانى كرد له‌پارێزگاى نه‌ینه‌وا به‌ده‌ستگیركردنى تیرۆرستێكى داعش دواى هه‌ڵكووتانه‌ سه‌ر ماڵه‌كه‌ى له‌یه‌كێك له‌گه‌ڕه‌كه‌كانى پارێزگاكه‌".
    ئاماژه‌یشیدا"ده‌زگاكه‌ له‌دواى ئه‌وه‌ى به‌ره‌و یه‌كێك له‌ڕێگاكانى كه‌ركوك به‌ڕێكه‌وت،وقاره‌مانه‌كان له‌چاوه‌ڕوانى تیرۆرستێك بوون له‌كاتى گه‌یشتنى ده‌ستبه‌جێ ده‌ستگیركرا له‌دواى ناسینه‌وه‌ى".
    ڕایشیگه‌یاند"پێكهاته‌كانى ده‌زگاكه‌ به‌رده‌وامن له‌ئۆپراسیۆنه‌كانیان له‌پارێزگاى سه‌ڵاحه‌دین وتوانیان تیرۆرستێكى داعش له‌باكوورى پارێزگاكه‌ ده‌ستگیربكه‌ن"،وتیشى"ده‌زگاكه‌ كۆتایی به‌ئه‌ركه‌كه‌ى هێنا له‌پارێزگاى ئه‌نبار به‌ده‌ستگیركردنى تیرۆرستێك ئه‌م ئه‌ركه‌یش به‌هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ كه‌رتى ئۆپراسیۆنه‌كانى جه‌زیره‌ وبیابانه‌كان ئه‌نجامدرا".
    ڕه‌سوڵ به‌گوێره‌ى ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ دووپاتیكرده‌وه‌"ئاسایشى وڵات به‌رپرسیارێتى هه‌مووانه‌ وهاوكارییه‌كانى هاوڵاتى عێراقى ڕۆڵى گه‌وره‌ى هه‌بوو له‌بنبڕكردنى تیرۆر وتاوان".