کازمی پلانێک بۆ دابەشکردنی زەوی ئاشکرا دەکات جەختیشدەکاتەوە کار بەردەوامە بۆ زیادکردنی بەرهەمهێنانی وزە

سیاسی
  • 6-07-2021, 17:18
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    مسته‌فا كازمى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌،پلانى دابه‌شكردنى پارچه‌ زه‌وییه‌كانى ئاشكراكرد،وجه‌ختیشیكرده‌وه‌ له‌كاركردن بۆ زیادكردنى به‌رهه‌مهێنانى ته‌زووى كاره‌با.
    كازمى له‌وتارێكیدا له‌میان دانیشتنى ئاسایى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران كه‌نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنه‌كه‌ى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)گواستییه‌وه‌ ڕایگه‌یاند"مافى هه‌موو خێزانێكى عێراقییه‌ یه‌كه‌یه‌كى شایسته‌ى هه‌بێت بۆ پاراستنى شكۆى وگونجاویش بێت له‌گه‌ڵ بژێوییه‌كى شكۆمه‌ندانه‌،ئه‌مڕۆیش چاوم كه‌وت به‌تیمى تایبه‌تى سایتى ئه‌لیكترۆنى دابه‌شكردنى زه‌وى به‌سه‌ر هاوڵاتیان بۆ ئه‌وه‌ى به‌منزیكانه‌ ڕابگه‌یه‌ندرێت وبه‌دادپه‌روه‌رى وڕاشكاوانه‌ دابه‌شبكرێت،دوور له‌ پشكپشكێنه‌،وبه‌پێى كۆى خاڵه‌كان كه‌هاوڵاتى به‌ده‌ستى ده‌هێنێت"،ئاماژه‌یشیدا"پلانه‌كه‌مان له‌به‌خشینى زه‌وى سه‌ره‌تا دابه‌شكردنى 550هه‌زار پارچه‌ زه‌وى نیشته‌جێبوون له‌خۆده‌گرێت،وله‌ماوه‌ى مانگه‌كانى ڕابردوودا حكومه‌ت جیاكردنه‌وه‌ى 17هه‌زار شارى نوێ له‌سه‌رجه‌م پارێزگاكان جگه‌ له‌هه‌رێم ته‌واوكرد ،و8شاریش له‌ڕووى ته‌كنییكییه‌وه‌ ته‌واوكراون،وئاماده‌یه‌ بۆ دابه‌شكردنى به‌ڕێژه‌ى زیاد له‌338هه‌زار پارچه‌ى نیشته‌جێوون".
    وتیشى"ده‌زگا ئه‌منییه‌كانمان ڕاسپارد هه‌وڵه‌كانیان بخه‌نه‌گه‌ڕ،وهه‌موو تواناى خۆیان به‌كاربخه‌ن بۆ دابینكردنى ژماره‌یه‌كى زۆرى پارچه‌ زه‌وى بۆ هه‌موو چینه‌كانى كۆمه‌ڵگاى عێراقى"،دووپاتیشیكرده‌وه‌"هه‌موو چینه‌كانى  گه‌ل كه‌یه‌كه‌ى نیشته‌جێبوونیان نییه‌ یاخود سوودمه‌ند نه‌بوونه‌ له‌پارچه‌ى زه‌وى له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه‌،به‌خشینى پارچه‌ زه‌وى ده‌یانگرێته‌وه‌،چونكه‌ مافى خۆیانه‌".
    ئاماژه‌یشیدا"پێشینه‌ بۆ خانه‌واده‌ى شه‌هیدانى پیرۆز،وچینه‌ هه‌ژار وكه‌مده‌رامه‌ته‌كان ده‌بێت بۆ وه‌رگرتنى پارچه‌ى زه‌وى"،ڕوونیشیكرده‌وه‌"به‌هاوته‌ریبى له‌گه‌ڵ ده‌ستپێشخه‌رى دابه‌شكردنى زه‌وى نیشته‌جێبوون،ده‌ستپێشخه‌رى پێدانى قه‌رز ده‌ستپێده‌كات بۆ هاریكارى بنیاتنانى،به‌مه‌یش سێكته‌رى ئابوورى نێوخۆیی ده‌بووژێته‌وه‌،وهه‌لى زیاترى كار بۆ گه‌نجان ده‌ڕه‌خسێت".
    ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو"هه‌فته‌ى ڕابردوو هه‌وڵى تێكده‌رانه‌ درا بۆ په‌كخستنى ئاستى باڵاى به‌رهه‌مهێنان كه‌پێى گه‌یشتووین،ئه‌م به‌هایه‌ بێ وێنه‌یه‌،به‌ڵام له‌دواى دوو ڕۆژ له‌4 پارێزگا داڕما،وله‌ماوه‌ى 24 كاتژمێر چاره‌سه‌ركرا"،ڕوونیشیكرده‌وه‌"دواى دوو ڕۆژ له‌و هه‌وڵانه‌ داڕمانى ته‌واوى سیسته‌مى كاره‌با به‌گشتى ڕوویدا به‌هاوته‌ریبى له‌گه‌ڵ به‌ئامانجگرتنى تاوه‌ره‌كانى گواستنه‌وه‌ى كاره‌با،ولێكۆڵینه‌وه‌كانیش له‌داهاتوویه‌كى نزیكدا ته‌واوى هۆكاره‌كانى ده‌خه‌نه‌ڕوو".
    دووپاتیشیكرده‌وه‌"هێزه‌ ئه‌منییه‌كانمان ئه‌ركێكى بێووچان ده‌گێڕن بۆ پاراستنى تاوه‌ره‌كانى گواستنه‌وه‌ى كاره‌با،وبه‌كردارى چه‌ندین هه‌وڵى تێكده‌رانه‌ى تیرۆرستییان پووچه‌ڵكرده‌وه‌،وژماره‌یه‌ك تێكده‌رى ده‌ستگیركرد وژماره‌یه‌كى تریش كووشت،ودوایین پووچه‌ڵكردنه‌وه‌یشى به‌یانى ئه‌مڕۆ ڕوویدا"،ئاماژه‌یشیدا"ئێمه‌ له‌م حكومه‌ته‌ هێشتا كارده‌كه‌ین بۆ زیادكردنى به‌رهه‌مهێنانى ته‌زووى كاره‌با،وچه‌ندین وێستگه‌مان كرده‌وه‌،وهێشتا ئه‌ركه‌كانمان به‌رده‌وامه‌ بۆ زیادكردنى به‌رهه‌مهێنان ونه‌هێشتنى ئاسته‌نگییه‌كان بۆ كردنه‌وه‌ى وێستگه‌كان وگرێبه‌ستكردن".
    وتیشى"خراپى پلاندانان وگه‌نده‌ڵى وپشێوى له‌گرتنه‌به‌رى بڕیاره‌كان بارگرانییه‌كى قورسه‌ له‌دۆسییه‌ى كاره‌با،وحكومه‌تى ئێستاش له‌ڕێگاى ستراتیژییه‌تى زانستى وكردارى كارده‌كات بۆ تێپه‌ڕاندنى ودانانى ئه‌م دۆسییه‌ له‌ڕێڕه‌وێكى ڕاست بۆ خزمه‌تكردنى ڕۆڵه‌كانى گه‌له‌كه‌مان".