بهغدا-اهع
ئهنجومهنی ئاسایشی ههرێمی كوردستان ،ئەمڕۆ دوشەممە،رایگەیاند پلانێکی دهربازكردنی گیراوانی داعش لهزیندانی هەولێر شکستپێهێناوە.
لە راگەیێندراوی دژە تیرۆری کوردستاندا کەدەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی(اەع) کەوتووە رایگەیاند: "تیرۆریستەکە ناوی سەبهان عەبدولسەلامە.. بەر لە ئەنجامدانی کردەوە تیرۆریستییەکە لە ناو شاری هەولێر دەستگیرکرا".
لەبارەی ناسنامەی ئەو ئەندامەی داعش، تۆمەتبارەکە دەڵێت، "دانیشتووی موسڵم و لەدایکبووی 1970ـم، ساڵی 2014 چوومە ریزەکانی داعش، ئەو کاتە لە دەستەی پێشخستن و پیشەسازی و لە بەشی تەقاندنەوە دامەزرام، لە ریزەکانی داعش کارم دەکرد تاوەکو ئەو کاتەی موسڵ ئازادکرا".
بە گوتەی ئەندامەکەی داعش، ماوەیەک لە کەرکووک ماوەتەوە و دواتر چووەتە هەولێر و تەلەفۆنی بۆ برایەکی کردووە بە ناوی مەحموود کە لە پارێزگای سامسۆنی تورکیایە. ئەوەش بە مەبەستی ئەوە بووە کە دووبارە پەیوەندیی بە ریزەکانی داعش بکاتەوە و ئەوانیش داواکەیان قبووڵکردووە.