حەیالی بەشداری لەكۆنگرەی وەزیرانی بەرگری هاوپەیمانان لە ئیتاڵیا دەكات

  • 12-02-2018, 00:00
  • +A -A

    بەغدا – ا ه ع عرفان حەیالی وەزیری بەرگری ئەمرۆ دوو شەممە، بەرەو رۆمای پایتەختی ئیتاڵیا بەرێكەوت، بەمەبەستی بەشداریكردن لە كۆنگرەی وەزیرانی بەرگری هاوپەیمانی نێودەوڵەتی كە سبەینێ سێ شەممە دەستپێدەكات. لەوبارەیەوە لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) نێردراوە، وەزارەتی بەرگری رایگەیاند: لە كۆنگرەكەدا حەیالی گفتوگۆ سەبارەت بە چارەنوسی دەستگیركراوانی داعش و ئەو بیانیانە دەكات كە سەر بەو رێكخراوە تیرۆریستیە بوون. هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە، حەیالی لە كۆنگرەی وەزیرانی بەرگری هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆچوونی عێراق سەبارەت بە قۆناغی دوای داعش دەخاتەروو، لەگەڵ ئەو ئاستەی هێزە چەكدارەكان پێی گەیشتوون لەروی پێشكەوتنی تواناكانی بە هاوكاری لەگەڵ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش كە پشتیوانی عێراق بوو لەسەرتای دەستپێكردنی شەڕی كۆنترۆڵكردنەوەی شارەكان و رزگاریكردنیان لە تیرۆریستانی داعش.