وەزارەتی کارەبا:هێڵی وزەی کەرخ کرایە ئامانج

ئەمنی
  • 5-07-2021, 11:33
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    وەزارەتی کارەبا،ئەمڕۆ دووشەممە،رایگەیاند هێڵی وزەی کەرخ کرایە ئامانج بەو هۆیەشەوە چەند ناوچەیەکی ئەو بەرەیە بێ ئاو ماوەتەوە 
    لە راگەیەندراوێکی وەزارەتی ناوبراو کە دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی(اەع) کەوتووە  رایگەیاند:"بەهۆی تەقینەوە و کردنە ئامانجی هێڵی کارەبا، ناوچەی کەرخ لە بەغدای پایتەخت بێئاو ماوەتەوە"،باسی لەوەکرد"کە بەئامانجگرتنی هێڵی قودس – نەسر بووەتە هۆی تەقینەوەی تاوەری ژمارە 21 لە وێستگەی نەسر لە ناوچەی تارمییە و لە ئێستادا ئەندازیاران و تیمی هونەری سەرقاڵی چاککردنەوەی تاوەرەکەن.
     ئاماژە بەوە درا" کە ئەو هێڵە پاڵپشتی پرۆژەی ئاوی کەرخ دەکات و بووەتە هۆی بەئامانج گرتنی ئاوی خواردنەوەی هاووڵاتییان".