غانمى ڕاسپارده‌ى تایبه‌ت ده‌رده‌كات بۆ پاراستنى تاوه‌ره‌كانى گواستنه‌وه‌ى ته‌زووى كاره‌با

ئەمنی
  • 4-07-2021, 18:17
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    عوسمان غانمى وه‌زیرى ناوخۆ،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌،ڕاسپارده‌ى تایبه‌تى ده‌ركرد بۆ پاراستنى تاوه‌ره‌كانى گواستنه‌وه‌ى ته‌زووى كاره‌با.
    نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى وه‌زیرى ناوخۆ له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،بڵاویكرده‌وه‌"غانمى له‌باره‌گاى ئۆپراسیۆنه‌كانى وه‌زاره‌تى ناوخۆ كۆبوونه‌وه‌یه‌كى سازكرد،به‌ئاماده‌بوونى جێگرى بریكارى وه‌زاره‌ت بۆ كاروبارى ئاسایشى فیدڕاڵى وبه‌رێوبه‌رى گشتى پۆلیسى وزه‌ وبه‌رێوبه‌رى نوسینگه‌ى وه‌زیر وبه‌رێوبه‌رى ئۆپراسیۆنه‌كان،وكۆبوونه‌وه‌كه‌ له‌ڕێگاى ڤیدیۆ كۆنفرانسه‌وه‌ له‌گه‌ڵ به‌رێوبه‌رى پۆلیسى وزه‌ وكاره‌باى سه‌رجه‌م پارێزگاكان ئه‌نجامدرا".
    ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ وتیشى"وه‌زیرى ناوخۆ له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌ گفتوگۆى كرد له‌باره‌ى پلانى تایبه‌ت به‌پاراستنى داموده‌زگاكانى وزه‌ وكاره‌با وتاوه‌ره‌كان وپێویشتى پاراستنى تاوه‌ره‌كانى ته‌زووى كاره‌با وپێشێلكارییه‌كانى ئه‌مدواییه‌".
    غانمى جه‌ختیشیكرده‌وه‌ له‌سه‌ر"ڕێگریكردن له‌هه‌ر پێشێلكارییه‌ك بۆ سه‌ر تاوه‌ره‌كان،چونكه‌ فاكته‌رێكى كارا وگرنگن له‌ژێرخانه‌كانى وڵات،وده‌بێت وه‌زاره‌تى ناوخۆ بیپارێزێت به‌هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م پێكهاته‌كان وفه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان".
    وه‌زیرى ناوخۆ ژماره‌یه‌ك ڕاسپارده‌ى ده‌ركرد كه‌ڕۆڵیان ده‌بێت له‌پته‌وكردنى پاراستنى ئه‌م ده‌زگا حكومییانه‌ وكاركردن بۆ چڕكردنه‌وه‌ى هه‌وڵى زیاتر بۆ ده‌سته‌به‌ركردنى ئاسایشیان".
    هه‌ر به‌گوێره‌ى ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ وه‌زیرى ناوخۆ گوێگرت له‌داخوازى وپێداویستى به‌شداربووانى كۆبوونه‌وه‌كه‌ بۆ ده‌رچوون به‌دیدێكى ڕاشكاو له‌بوارى كارى ئه‌منى تایبه‌ت به‌پاراستنى ده‌زگاكان كه‌خزمه‌تگوزارى بۆ هاوڵاتیان له‌سه‌رانسه‌رى ناوچه‌كانى وڵات دابین ده‌كه‌ن".