به‌غدا-اه‌ع
كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كان،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه،دوو هۆكارى دیارى كرد بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى ژماره 56 له‌زنجیره‌ى پاڵێوراوانى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته كه‌بڕیاره له10ى تشرینى یه‌كه‌مى داهاتوو ئه‌نجام بدرێت.
جومانه غه‌لاى وته‌بێژى كۆمسیۆنى به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"ئه‌نجومه‌نى كۆمسیاران نووسراوێكى بۆ لیژنه‌ى كاروبارى پاڵێوراوه‌كان به‌رزكرده‌وه به‌وه‌ى ژماره56 كاریگه‌رى ده‌كاته سه‌ر چانسى هه‌ندێك له‌پاڵێوراوه‌كان بۆیه ده‌بێت هه‌ڵبوه‌شێنرێته‌وه".
ڕوونیشیكرده‌وه"هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌كه له‌به‌ر دوو هۆكار بووه یه‌كه‌میان په‌یوه‌ندى ئه‌م ژماره‌ى 56 به‌دوو ژماره‌ى كۆتایی مادده‌ى 456 له‌یاساى سزادانى عێراقى ژماره 111ى ساڵى 1969ى تایبه‌ت به‌فرتوفێل وساخته‌كارى،ودووه‌میش ئه‌گه‌ر كاریگه‌رى ئه‌م ژماره له‌سه‌ر هه‌ڵمه‌تى هه‌ڵبژاردنه‌كانى تایبه‌ت به‌پاڵێوراوه‌كه ودیدگاى ده‌نگده‌ران".