ئه‌سه‌دى وجابرۆ جه‌ختده‌كه‌نه‌وه‌ له‌خواسته‌كانیان بۆ چاره‌سه‌ركردنى هه‌موو كێشه‌ى ئاواره‌ وگه‌ڕاوه‌كان

ناوخۆ
  • 4-07-2021, 17:11
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    ئیڤان فایه‌ق جابرۆ وه‌زیرى كۆچ وكۆچبه‌ران،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌،دووپاتیكرده‌وه‌ كاركردن به‌گیانى یه‌ك تیم كاریگه‌رى گه‌وره‌ى ده‌بێت له‌سه‌ر ئاسانكارى گه‌ڕاندنه‌وه‌ى ئاواره‌كان.
    نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى وه‌زیرى كۆچ له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،ڕایگه‌یاند"ئیڤان فایه‌ق جابرۆ وه‌زیرى كۆچ وكۆچبه‌ران ئه‌مڕۆ چاوى كه‌وت به‌عه‌بدولغه‌نى ئه‌سه‌دى سه‌رۆكى ده‌زگاى ئاسایشى نیشتمانى،وله‌دیداره‌كه‌دا دواپێشهاته‌كانى په‌یوه‌ست به‌كارى وه‌زاره‌تى كۆچ وكۆچبه‌ران وئه‌و چینانه‌ى كه‌بایه‌خیان پێده‌دات له‌ئاواره‌ وگه‌ڕاوه‌كان تاوتوێكراون"،وتیشى"هه‌ردوولا باسیان له‌میكانزمى جێبه‌جێكردنى پلانى نیشتمانى كرد بۆ كۆتاییهێنان به‌نه‌هامه‌تى ئاواره‌كان وده‌سته‌به‌ركردنى ژینگه‌یه‌كى گونجاو بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ى ئاره‌زوومه‌ندانه‌یان بۆ ناوچه‌كانى خۆیان".
    جابرۆ به‌گوێره‌ى ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ جه‌ختیكرده‌وه‌"كاركردن به‌یه‌ك تیم ویه‌ك ده‌ستى كاریگه‌رى گه‌وره‌ى ده‌بێت له‌سه‌ر ئاسانكارى گه‌ڕاندنه‌وه‌ى ئاواره‌كان له‌پاڵ ئه‌ركه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان كه‌ده‌بێت دوو هێنده‌تر بێت له‌وه‌ى ڕابردوو بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ى ئاواره‌كان بۆ ناوچه‌ ره‌سه‌نه‌كانى خۆیان"،ئاماژه‌یشیدا"وه‌زاره‌تى كۆچ به‌هه‌موو تواناكانى به‌رده‌ستى كاره‌كانى ده‌كات بۆ كۆمه‌ككردنى هه‌زاره‌ها خێزانى ئاواره‌بوو له‌پێناو كه‌مكردنه‌وه‌ى نه‌هامه‌تى وهاریكاریكردنیان".
    لاى خۆیه‌وه‌ ئه‌سه‌دى به‌ده‌مه‌و هاتنى خێرای وه‌زاره‌ت كۆچ وڕۆڵى گه‌وره‌ى له‌به‌رێوبردنى دۆسییه‌كانى ئه‌و چینانه‌ى چاودێریان ده‌كات به‌رزنرخاند،له‌هه‌مان كاتدا"خواستى ده‌زگاى ئاسایشى پیشاندا بۆ كارى پێكه‌وه‌یی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ته‌كه‌ له‌پێناو چاره‌سه‌ركردنى هه‌موو كێشه‌كانى ئاواره‌ وگه‌ڕاوه‌كان".