به‌غدا-اه‌ع
ئیحسان عەبدولجەبار ئیسماعیل وەزیرى نەوت،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، ڕایگەیاند، عێراق پاڵپشتى ڕێککەوتنەکەى ئۆپێک دەکات تا مانگى تشرینى یەکەمى ساڵى داهاتوو بەکەمکردنەوەى 400 هەزار بەرمیل ڕۆژانە لەمانگى ئابەوە، دەشڵێت "نرخى نەوت تا ساڵێکى تر لە 70 دۆلار دانابەزێت".
نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى وه‌زیرى نه‌وت له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه ڕاگەیاند، ڕێککەوتنى ئۆپیک پێشبینى دەکرێت پاڵپشتى سەقامیگرى بازاڕ بکات و لە بەرژەوەندى بەرهەمهێنەران و بەکاربەرانیشدا بشکێتەوە و هەروەها پێشبینى ئەوەش دەکرێت نرخى نەوتى خاو تا مانگى تشرینى یەکەمى ساڵى 2022 لە 70 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک بمێنێتەوە.
وه‌زیرى نه‌وت به‌گوێره‌ى ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه باسى لەوەش کردووە، هەناردەى نەوت لەم مانگەدا دەگاتە 2 ملیۆن و 900 هەزار بەرمیل نەوتى ڕۆژانە و عێراقیش بەڕێژەى لە 100% پابەندە بە دابەزاندنى هەناردەى نەوت بەپێى ڕێککەوتنەکەى ئۆپیک.
ئاماژه‌یشیدا کۆمپانیاکانى لۆک ئویلى ڕوسى و بى بى بەریتانى دەیانەوێت لەعێراقدا بەردەوام بن و پلانى گرنگیان بۆ پڕۆژەکانى وزەش هەیە لە ئایندەدا.