كه‌عبى:ده‌بێت دۆسییه‌ى ئاواره‌كان وپه‌نابه‌ران له‌بابه‌تى سیاسی دووربخرێته‌وه‌

سیاسی
  • 4-07-2021, 14:25
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    حه‌سه‌ن كه‌عبى جێگرى یه‌كه‌مى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌،جه‌ختیكرده‌وه‌ له‌پێویستى دوورخستنه‌وه‌ى دۆسییه‌ى ئاواره‌كان وپه‌نابه‌ران له‌بابه‌تى سیاسى.
    نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى كه‌عبى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،بڵاویكرده‌وه‌"حه‌سه‌ن كه‌عبى جێگرى یه‌كه‌مى سه‌رۆك په‌رله‌مان،چاوى كه‌وت به‌جیرارد وایت سه‌رۆكى نێرده‌ى ڕێكخراوى كۆچى نێوده‌وڵه‌تى به‌هۆى كۆتایی هاتنى ئه‌ركه‌كه‌ وعوسمان بلبیسى سه‌رۆكى نوێى نێرده‌كه‌ وكیتى سنۆبل به‌رپرسى یه‌كه‌ى پشتیوانیكردنى پرۆگرام".
    كه‌عبى له‌میان دیداره‌كه‌ ڕایگه‌یاند"ئه‌وه‌ى هه‌مووان تێبینى ده‌كه‌ن له‌قۆناغى رابردوو وته‌نانه‌ت هه‌نوكه‌یی سه‌وداكردنى كه‌سانێكه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و دۆسییانه‌ى په‌یوه‌ستن به‌ژیانى هاوڵاتیان وبژێویان به‌ته‌نها له‌دیوى سیاسییه‌وه‌،وقۆرخكردنى ئه‌م دۆسییه‌ بۆ به‌جێگه‌یاندنى قازانجى ته‌سكى تاكه‌ كه‌سى،وپشتگوێخستنى ڕاشكاوانه‌ى لایه‌نى مرۆیی بۆ ئه‌م دۆسییانه‌ چ ئه‌وانه‌ى په‌یوه‌ست بن به‌كۆچ یان ئاواره‌بوون یان بێسه‌روشوێنى وته‌نانه‌ت ئه‌و لایه‌نانه‌ى په‌یوه‌ستن به‌لایه‌نى خزمه‌تكردنى هاوڵاتیان".
    كه‌عبى پێشنیارى كرد"هه‌ماهه‌نگى بكرێت له‌نێوان ڕێكخراوه‌كه‌ وحكومه‌ت وهه‌رێم ونه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ ڕێكخستنى كۆنگره‌یه‌كى فراوانى نێوده‌وڵه‌تى له‌به‌غدا یان ژنێف یان هه‌ر وڵاتێكى تر بۆ تیشك خستنه‌سه‌ر دۆسییه‌ى ئاواره‌كانى عێراق له‌ڕووى نێوده‌وڵه‌تییه‌وه‌ وپێویستى پاڵپشتى نێوده‌وڵه‌تى بۆ ئه‌م دۆسییه‌ گه‌وره‌یه‌".
    هه‌روه‌ها داوایشى له‌"نێرده‌ى نێوده‌وڵه‌تى كرد بۆ پێشكه‌شكردنى پشتیوانى بۆ وه‌زاره‌تى كۆچ كه‌له‌سه‌ر هه‌مان دۆسییه‌ كار ده‌كات،بۆ مسۆگه‌ركردنى ئه‌وه‌ى ئه‌م دۆسییه‌ له‌لایه‌ن كه‌سانێك قۆرخ نه‌كرێت بۆ به‌جێگه‌یاندنى به‌رژه‌وه‌ندى دوور له‌هه‌موو پێوه‌رێكى مرۆیی وئه‌خلاقى".
    لاى خۆیه‌وه‌ سه‌رۆكى نێرده‌كه‌"ئه‌ركى گه‌وره‌ى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران بۆ فه‌راهه‌مكردنى یاساى ڕزگاربووانى ئێزیدى وچه‌ند یاسایه‌كى ترى په‌یوه‌ست به‌دۆسییه‌ى ئاواره‌بوون ورفاندن وبێسه‌روشوێنبوون وچه‌ند دۆسییه‌كى ترى به‌رزنرخاند".