ئه‌عره‌جى وباڵیۆزى رووسیا په‌یوه‌ندییه‌ دووقۆڵییه‌كان وهاریكارى له‌بوارى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆر تاوتوێده‌كه‌ن

سیاسی
  • 4-07-2021, 15:06
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    قاسم ئه‌عره‌جى ڕاوێژكارى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یی وئیلبروس كوتراشیف باڵیۆزى نوێى ڕووسیا له‌به‌غدا،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌،په‌یوه‌ندییه‌ دووقۆڵییه‌كان وهاریكاریكردن له‌بوارى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆریان تاوتوێكرد.
    نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى ڕاوێژكارى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یی له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،ڕایگه‌یاند"قاسم ئه‌عره‌جى ڕاوێژكارى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یی،ئه‌مڕۆ له‌نوسینگه‌ى خۆى پێشوازیكرد له‌ئیلبروس كوتراشیف باڵیۆزى نوێى ڕووسیا له‌به‌غدا".
    وتیشى"له‌دیداره‌كه‌،گفتوگۆكرا له‌باره‌ى په‌یوه‌ندییه‌ دووقۆڵییه‌كانى نێوان به‌غدا ومۆسكۆ وڕێكاره‌كانى به‌ره‌وپێشبردنیان له‌پێناو خزمه‌تكردنى به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى هه‌ردوو گه‌لى دۆست"،ئاماژه‌یشیدا"گفتوگۆیشكراوه‌ له‌باره‌ى پته‌وكردنى په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان عێراق وڕووسیا،وهاریكاریكردن له‌بوارى ئاڵوگۆڕى زانیارییه‌كان وبه‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆر".