به‌غدا-اه‌ع
مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، داوامان لە ئەمریکی و ئێرانییەکان کردووە یەکلاییکردنەوەى کێشەکانیان لە عێراق دووربخەنەوە.
کازمی لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ ڕۆژنامەی "لاریبوبلیكا"ی ئیتالی كه‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراق(اه‌ع)به‌دواداچوونى بۆ كردووه ڕایگەیاند، عێراقمان ڕزگاركرد له‌دڕامان له‌پاییزى 2019 به‌ڵام هێشتا ئاڵنگارییه‌كان به‌هێزن،هێشتا داعش مه‌ترسییه بۆ سه‌ر وڵاتانى ناوچه‌كه به‌ڵام له‌ئێستادا ناتوانێت په‌ناگه‌ى هه‌بێت، بۆیە پێویستە وڵاتانى ناوچه‌كه ڕێگەی گفتوگۆی سیاسیی هەڵبژێرین بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکییەکان، هەمووانیش لە ئارامکردنەوەى دۆخەکە سودمەند دەبین."
دەشڵێت، "بەردەوام دەبین لەگەڵ ئیدارەی سەرۆک بایدن و پێمانوایە کە دەتوانین هەنگاو بنێین بۆ قۆناغی گفتوگۆی هەرێمی."
کازمی جەختی کردووەتەوە کە "ڕێککەوتنی نێوان ئێران و ئەمریکا زۆر گرنگ دەبێت و یەکلاییکەرەوە دەبێت بۆ ناوچەکە، ئێمە پێمان وایە دەکرێت ئەوە ئەنجام بدرێت، سەرکەوتنی دانوستانەکانی ڤییەنا کاریگەریی ئەرێنی دەبێت لەسەر ناوچەکە، هەروەها خزمەتی سەقامگیری عێراقیش دەکات."