كه‌ربه‌لا-اه‌ع
سه‌دان كه‌س لهدانیشتووى شارۆچكه‌ى هیندیهى پارێزگاى كه‌ربه‌لا،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه،دژى خراپبوونى دۆخى كاره‌با خۆپیشاندانیان كرد.
په‌یامنێرى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"خۆپیشانده‌ران ڕێگاى سه‌ره‌كى نێوان شارۆچكه وپارێزگاكه داخست وه‌ك ناڕه‌زایه‌تییه‌ك به‌رامبه‌ر خراپبوونى دۆخى كاره‌با".
وتیشى"خۆپیشانده‌ران داوایان كرد هێڵى گواستنه‌وه له‌وێستگه‌ى كاره‌باى خێرات به وێستگه‌ى ملیبیجى ڕاگوزه‌رى ببه‌سترێت وههلى كار بۆ هه‌زاره‌ها گه‌نجى بێكار ده‌سته‌به‌ر بكرێت"،وتیشى"خۆپیشانده‌ران مۆڵه‌تى چوار ڕۆژیان دایه حكومه‌ت بۆ جێبه‌جێكردنى داواكارییه‌كانیان،وهه‌ڕه‌شه‌یان كرد بهبهرزكردنهوهى ئاشتى ناڕه‌زایه‌تییه‌كان وداخستنى وێستگه‌كه".