به‌غدا-اه‌ع
هێزێك لهپۆلیسى فیدڕاڵى،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه،ئۆپراسیۆنێكى پێشوه‌خته جێبه‌جێكرد وتوانى حه‌شارگه وگوللـهى تۆب وبۆمبى چێندراو له‌كه‌ركوك بدۆزێته‌وه
شانه‌ى ڕاگه‌یاندنى ئه‌منى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،بڵاویكرده‌وه"هێزێك لهفیرقهى پێنجى پۆلیسى فیدڕاڵى به‌هاوبه‌شى له‌گه‌ڵ هێزێك له‌لیواى هه‌ژده‌ى فیرقه‌كه وبه‌شى هه‌واڵگیرى وتیمێك لهفڕۆكهى بێفهرۆكهوان به‌هاریكارى فڕۆكه‌وانى سوپاى عێراق،ئۆپراسیۆنێكى پێشوه‌خته‌یان ئه‌نجامدا بۆ ههڵكووتان وپشكنینى دۆڵى زغێتون وگوندى كوبه،جال"،ڕوونیشیكرده‌وه"ئۆپراسیۆنه‌كه بووه هۆى دۆزینه‌وه‌ى 3حه‌شارگه‌ى تیرۆرستان،ومووشهك وگوللـهى هاوه‌ن60ملم ودووربینى رۆژانه".
وتیشى"هێزێك هاوبه‌ش لهبارهگاى فیرقه‌ى سێ ولیواى دوانزه ئۆپراسیۆنێكى پێشوه‌خته‌ى جێبه‌جێكرد بۆ پشكنینى گونده‌كانى"مراتهى بچووك ومراتهى گه‌وره"و"خه‌بازه"كه‌بووه هۆى دۆزینه‌وه‌ى 3 گوللـه تۆب عه‌یاره130ملم،ودوو بۆمبى چێندراو
ڕایشیگه‌یاند"هه‌موو ده‌ستبه‌سه‌ركراوه‌كان چاره‌سه‌ركران وتهقهمهنییهكان له‌لایه‌ن ئه‌ركى ئه‌ندازیارى هاوه‌ڵى هه‌ردوو ئه‌ركه‌كه هه‌ڵگیران".
سەرۆك كۆمار دەگاتە پارێزگای واست