سه‌رۆك كۆمار وعه‌لاوى جه‌ختده‌كه‌نه‌وه‌ له‌پێویستى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى كرده‌وه‌ تێكده‌ره‌كان بۆ سه‌ر هێڵه‌كانى كاره‌با

سیاسی
  • 4-07-2021, 14:20
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    د. بەرھەم ساڵح، سەرۆک کۆمار ئەمڕۆ یەکشەممە ،پێشوازیکرد لە ئەیاد عەلاوی، سەرۆکی هاوپه‌یمانى نیشتمانی و لە کۆبونەوەکەدا جەختیکرایەوە لە پێویستی پاراستنی ئاسایش و سەلامەتی هاووڵاتیان و دابینکردنی خزمەتگوزارییە پێویستەکان و بەرەنگاربوونەوەی کارە تێکدەرانەکان.
    سەرۆکایەتی کۆمار له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌، بڵاویکردەوە، لە دیدارەکەدا گفتوگۆکرا لەبارەی گۆڕانکارییە سیاسی و ئەمنی و خزمەتگوزارییەکانی وڵات، و جەختیکرایەوە لە پێویستی پاراستنی ئاسایش و سەلامەتی هاوڵاتیان و دابینکردنی خزمەتگوزارییە پێویستەکان و بەرەنگاربوونەوەی کارە تێکدەرانەکان کە هێڵەکانی دابینکردنی کارەبا دەکاتە ئامانج و درێژەدان بە هەوڵە ئەمنییەکان بۆ ریشەکێشکردنی تیرۆر.
    ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ ئاماژه‌یشیدا"ھەر لە دیدارەکەدا گفتوگۆکرا سەبارەت بە هەڵبژاردنەکانی داهاتو، بۆ ئەو مەبەستە دوپاتکرایەوە لەگرنگی پشتیوانیکردن لە هەمو رێوشوێنێکی پێویست بۆ سەرخستن و زامنکردنی پاکوبێگەردی پرۆسەی هەڵبژاردنەکان و گەڕانەوەی متمانەی ھاوڵاتیان، وەک مافی دەستوری دور لەساختەکاری و فرتۆفێڵ و دەستەبەرکردنی دەرفەتی بەشداریی بەرفراوان بۆ ھەموان".