به‌غدا-اه‌ع
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه،ده‌ستپێكردنى پلانى كوتانى ڤاكسین له‌ده‌زگاكانى ده‌وڵه‌ت ڕاگه‌یاند،ئاماژه‌یشیدا به‌تواناكانى بۆ پاراستنى ڤاكسینى كۆرۆنا بۆ ماوه‌ى 72 كاتژمێر به‌بێ بوونى كاره‌با.
ریاز حلفى به‌ڕێوبه‌رى گشتى فه‌رمانگه‌ى ته‌ندروستى گشتى به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى پلانێكى هه‌یه بۆ فراوانتركردنى ژماره‌ى ده‌روازه‌كانى كوتانى ڤاكسین"،ڕوونیشیكرده‌وه"زیادكردنى ژماره‌ى بنكه ته‌ندروستییه‌كان وایكرد تیمه ته‌ندروستییه‌كان له‌هه‌موو ناوه‌ند وده‌زگاكانى ده‌وڵه‌ت بوونیان هه‌بێت به‌تایبه‌ت شوێنه قه‌ره‌باڵغه‌كان وه‌ك په‌یمانگا وزانكۆ وكۆلێژهكان".
وتیشى"پلانه‌كه له‌به‌ره‌ى كه‌رخ جێبه‌جێكراوه وبهشێوهى پراكتیكى ده‌ستپێكردووه وتیمه ته‌ندروستى وسه‌رپه‌رشتیارانى كۆلێژه جیاجیاكانى له‌به‌ره‌ى كه‌رخ دیاریكران"،ئاماژه‌یشیدا"وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى چاوه‌روانى فه‌رمانگه ته‌ندروستییه‌كان ده‌كات پلانه‌كانیان ره‌وانه بكه‌ن بۆ فراوانتركردنى ده‌روازه‌ى نوێ ولهخۆگرتنى ژماره‌ى زۆر ڤاكسینه‌كان".
ڕایشیگه‌یاند"وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى له‌گه‌ڵ كۆمپانیاى ڤایزه‌ر گرێبه‌ستى كرد بۆ هاورده‌كردنى 12ملیۆن ژه‌مه ڤاكسین"،ڕوونیشیكرده‌وه"كۆمپانیاكه 500هه‌زار ژه‌مه ڤاكسینى دیاریكرد كه‌له‌كۆتایی مانگى ڕابردوو گه‌یشت".