وه‌زاره‌تى كۆچ گه‌ڕانه‌وه‌ى 226 ئاواره‌ بۆ زێدى ره‌سه‌نى خۆیان له‌نه‌ینه‌وا ڕاگه‌یاند

ناوخۆ
  • 4-07-2021, 14:13
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    وه‌زاره‌تى كۆچ وكۆچبه‌ران،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌،گه‌ڕانه‌وه‌ى 226 ئاواره‌ بۆ زێدى خۆیان له‌نه‌ینه‌وا ڕاگه‌یاند.
    عه‌لى عه‌باس جیهانگیر به‌ڕێوبه‌رى گشتى فه‌رمانگه‌ى كاروبارى لقه‌كان له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،ڕایگه‌یاند"به‌ڕاسپارده‌ى ئیڤان فایه‌ق جابرۆ وه‌زیرى كۆچ وكۆچبه‌ران،كاروانێكى نوێى ئاواره‌كان گه‌ڕێندراوه‌نه‌ته‌وه‌ به‌ڕێژه‌ى 226 ئاواره‌ له‌كه‌مپه‌كانى به‌ره‌ى خازرى ڕۆژهه‌ڵاتى موسڵ بۆ ناوچه‌كانى خۆیان له‌(گه‌ڕه‌كى میساق، وگه‌ڕه‌كى قودس،وبادوش،ونه‌هره‌وان،وزومار،وحه‌زه‌ر،وگه‌ڕه‌كى زه‌هرا،وئه‌نساڕ،ودۆڵى حه‌جه‌ر،وشرقات،وعه‌بور،وهه‌رماتز،وته‌له‌عفه‌،وئه‌ربجیه‌،وبابلكه‌ش وته‌لرومان،وماموون وئیسڵاحى زراعى،وگوندى بوێر،وگوندى ئووم حه‌جره‌ وقودس وحه‌میدات)سه‌ر به‌پارێزگاى نه‌ینه‌وا".
    جیهانگیر وتیشى"گه‌ڕانه‌وه‌ى خێزانه‌ ئاواره‌كان دواى وردبینى ئه‌منى جێبه‌جێكراوه‌ به‌هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ هێزه‌ ئه‌منییه‌كان وحكومه‌ته‌ خۆجێیه‌كان وله‌گه‌ڵ تفاقه‌كانیان گه‌یه‌ندراونه‌ته‌وه‌ زێدى ڕه‌سه‌نى خۆیان".