بهغدا-اهع
وەزارەتی پەروەردە، ئەمڕۆ یەکشەممە رایگەیاند، تاقیکردنەوەکانی 6ی ئامادەیی بۆ 21ی مانگی ئاب دوادەخرێت.
ئهحمهد عوبهیدى بهڕێوبهرى نوسینگهى ڕاگهیاندنى وەزارەتی پەروەردە بهئاژانسى ههواڵى عێراقى(اهع)ڕایگهیاند، بڕیاردراوە تاقیکردنەوەکانی 6ی ئامادەیی بۆ 21 ی مانگی (ئاب/9)ی داهاتو دوابخرێن، ئەوەش دوای ئەوەی بڕیاربو 27ی ئەم مانگە بەڕێوەبچێت.
دووپاتیشیكردهوه" لە ڕۆژانی داهاتوشدا خشتەی نوێی تاقیکردنەوەکان ڕادەگەیەندرێت".
وەزارەتی پەروەردە ڕۆژی هەینی ڕابردوو ڕایگەیاند، تاقیکردنەوەی سێیەمی ناوەندی بۆ ماوەی دو هەفتە دوادەخرێت، ئەمەش لە ئەنجامی بەرزبونەوەی پلەی گەرما و کەمبونەوەی کاتژمێرەکانی کارەبای نیشتیمانیە.