وته‌بێژى فه‌رمانده‌ى گشتى:له‌سێ پارێزگا 8 تیرۆرست ده‌ستگیركراون

ئەمنی
  • 3-07-2021, 20:05
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    لیوا یه‌حیا ڕه‌سوڵ وته‌بێژى فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌ چه‌كداره‌كان،ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌،ده‌ستگیركردنى 8 تیرۆرست له‌سێ پارێزگا ڕاگه‌یاند.
    ڕه‌سوڵ له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،ڕایگه‌یاند"به‌پشت به‌ستن به‌ڕاسپارده‌كانى فه‌رمانده‌ى گشتى،به‌بوێرى وپیشه‌ییانه‌ ونیشتمانپه‌روه‌رى ئه‌ركه‌كانمان جێبه‌جێده‌كه‌ین كه‌پێگه‌كانى تیرۆر له‌ناو ده‌بات وهاوڵاتیان له‌مه‌ترسى ده‌پارێزێت"،وتیشى"سواره‌كانى ده‌زگاى دژه‌ تیرۆر هه‌ستاون به‌ئه‌ركێكى درێژخایه‌ن،وتیایدا پیاوانى قاره‌مانمان به‌دواداچوونى شانه‌یه‌كى تیرۆرستیان سه‌ر به‌ گروپى تیرۆرستى داعش كردووه‌ كه‌له‌(5)كه‌س پێكهاتووه‌ له‌نێو شارۆچكه‌كانى پارێزگاى ئه‌نبار له‌ڕۆژئاواى وڵات،پاشان قاره‌مانانى ده‌زگاى دژه‌ تیرۆر ئه‌ركێكى تریان ئه‌نجامداوه‌ به‌هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ ئاسایشى پارێزگاى سلێمانى وبووه‌ هۆى ده‌ستگیركردنى دوو ئامانجى داواكراوى تیرۆرستانى داعش".
    وتیشى"قاره‌مانانى ده‌زگاى دژه‌ تیرۆر كۆتایی به‌ئه‌ركه‌كه‌یان هێنا به‌ده‌ستگیركردنى تیرۆرستێكى دیكه‌ى ڕێكخراوى تیرۆرستى داعش له‌پارێزگاى كه‌ركوك،به‌مه‌یش كۆى ده‌ستگیركراوه‌كان گه‌یشته‌(8)تیرۆرست له‌میان زنجیره‌ ئه‌ركه‌ جێبه‌جێكراوه‌كان"،ڕوونیشیكرده‌وه‌"ده‌زگاى دژه‌ تیرۆر بۆ گه‌لى عێراقمان دووپاتیده‌كاته‌وه‌ كه‌چه‌كدارانى پێشوو وئێستاى داعش له‌سزا خۆش نابن هه‌ر چه‌ند خۆیان حه‌شاربده‌ن یان هه‌ڵبێن،چونكه‌ قاره‌مانانى ده‌زگاكه‌ سوورن وده‌توانن خاكى پیرۆزى وڵاتمان له‌تیرۆر وبیرى توندڕه‌وى رزگاربكه‌ن".