به‌غدا-اه‌ع
شانه‌ى ڕاگه‌یاندنى حكومى،ئه‌مڕۆ شه‌ممه،ڕایگه‌یاند لە ئاکامی ئەو هێرشانەی کە لە ماوەکانی دواییدا کراونەتە سەر تاوه‌ره‌كانى گواستنه‌وه‌ى ته‌زووى كاره‌با له‌وڵاتدا 61 تاوەری گواستنەوەی سه‌ره‌كى کارەبا زیانیان به‌ركه‌وتووه، و18کەس شه‌هید برینداربوونە.
شانه‌ى ناوبراو له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،بڵاویكرده‌وه"لە ئاکامی ئەو هێرشانەی کە لە ماوەکانی دواییدا کراونەتە سەر تاوه‌ره‌كانى كاره‌با 61 تاوەری گواستنەوەی سه‌ره‌كى کارەبا لە سەرتاسەری وڵاتەکەدا زیانیان به‌ركه‌وتووه،وحەوت کەسیش شه‌هید بوون و ١١ی دیکە برینداربوونە.
وتیشى"كارمه‌نده‌كان سیسته‌مه‌كه‌یان گه‌ڕاندۆته‌وه به‌ڕێژه‌ى(16)هه‌زار مێگاوات"،ئاماژه‌یشیدا"وه‌زاره‌تى كاره‌با تووشى هه‌ڕه‌شه‌یه‌كى میدیایی بۆته‌وه له‌ڕێگاى بڵاوكردنه‌وه‌ى ڕاگه‌یه‌ندراوى ساخته به‌ناوى وه‌زاره‌ته‌وه،كه‌ئامانجى تێكدانى ڕاى گشتى ئه‌مه‌یش وایكرد كه‌سانى ئاست نزم په‌لامارى ژماره‌یه‌ك له‌وێستگه‌كانى كاره‌با له‌سه‌رانسه‌رى پارێزگاكان بكه‌ن".
وتیشى"كارمه‌ندانى ئه‌ندازیارى وتهكنیكى وه‌زاره‌تى كاره‌با هه‌موو هه‌وڵه‌كانیان خستۆته‌گه‌ڕ بۆ چاككردنه‌وه‌ى تۆڕه‌كان كه‌تووشى وێرانى بوون له‌سه‌رجه‌م شاره‌كان،وتوانیان له‌میان كارى به‌رده‌وام بگه‌نه ئاستى به‌رهه‌مهێنانى (16000) مێگاواتى ته‌زووى كاره‌با".