سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران سه‌رپه‌رشتى كۆبوونه‌وه‌یه‌كى به‌په‌له‌ى پارێزگاره‌كان ده‌كات وژماره‌یه‌ك بڕیار ده‌رده‌كات

سیاسی
  • 3-07-2021, 19:39
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   

    مسته‌فا كازمى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران،ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌،سه‌رپه‌رشتى كۆبوونه‌وه‌ى به‌په‌له‌ى پارێزگاره‌كان كرد،وژماره‌یه‌ك بڕیارى بۆ چاره‌سه‌ركردنى ڕه‌وشى ته‌زووى كاره‌با له‌وڵات ده‌ركرد.
    نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى سه‌رۆك وه‌زیران له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،بڵاویكرده‌وه‌"مسته‌فا كازمى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران،سه‌رپه‌رشتى كۆبوونه‌وه‌ى به‌په‌له‌ى پارێزگاره‌كان كرد به‌ئاماده‌بوونى وه‌زیر وبه‌رپرسانى ئه‌ندام له‌شانه‌ى قه‌یرانى تایبه‌ت به‌چاره‌سه‌ركردنى ڕه‌وشى ته‌زووى كاره‌با".
    كازمى به‌گوێره‌ى ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌"شیكردنه‌وه‌یه‌كى بۆ لێكه‌وته‌كانى قه‌یرانه‌كه‌ وبنچینه‌كانى خسته‌ڕوو كه‌په‌یوه‌سته‌ به‌ساڵانى پشتگوێخستن وسیاسه‌ته‌ هه‌ڵه‌كان وچاره‌سه‌رى نیمچه‌یی،كه‌ئه‌مڕۆ هاوڵاتى باجه‌كه‌ى ده‌دات له‌كه‌مكردنه‌وه‌ى كاته‌كانى پێدانى كاره‌با وبچڕبچڕبوونى".
    وتیشى"كه‌سانێك هه‌ن عێراقییان خسته‌ گۆشه‌یه‌كى ناته‌با به‌رامبه‌ر شایسته‌كانى گه‌له‌كه‌ى،ئێمه‌یش به‌بنه‌ماى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كان ئه‌م قسه‌یه‌ ناكه‌ین،چونكه‌ ئه‌م به‌رپرسیارێتى مێژوویی وئه‌خلاقییه‌،ده‌بێت ڕاشكاو بین له‌گه‌ڵ گه‌له‌كه‌مان دواى ئه‌وه‌ى حكومه‌ت یه‌ك له‌دواى یه‌كه‌كان نه‌یتوانى ڕاشكاو بن له‌گه‌ڵیان به‌ هۆكار وبیانوویه‌ك بێت"،ڕوونیشیكرده‌وه‌"ئه‌م به‌رپرسیارێتییه‌ ده‌كه‌وێته‌ ئه‌ستۆى هه‌مووان،حكومه‌ته‌كان وسیاسه‌تمه‌داران".
    ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ وتیشى"له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌ ژماره‌یه‌ك بڕیار ده‌ركران له‌نێویشیاندا:
    1-ده‌سته‌ى هه‌ماهه‌نگى پارێزگاكان هه‌ڵده‌ستێت به‌دووباره‌ ژماردنه‌وه‌ى پشكى پارێزگاكان له‌ته‌زووى به‌رهه‌مهێنانى كاره‌با،به‌پێى پێوه‌ره‌كانى(ژماره‌ى دانیشتوانى پارێزگاكه‌،پله‌كانى گه‌رما،وشێدارى ڕێژه‌یی،وچالاكى پیشه‌سازى وبازرگانى وحكومى وگه‌شتیارى،وكاریگه‌رى ژینگه‌یی)،وبه‌هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى كاره‌با وئه‌میندارێتى گشتى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران.
    2-پابه‌ندبوونى پارێزگاكان به‌و پشكه‌ى بۆیان دیارى ده‌كرێت.
    فه‌رمانده‌یی ئۆلیس وپارێزگاره‌كان هه‌ڵده‌ستن به‌پاراستنى داموده‌زگاكانى كاره‌با وكارمه‌نده‌كانى ودانانى تیمى تایبه‌ت بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌.
    4-وه‌زاره‌تى نه‌وت سووته‌مه‌نى پێویست بۆ خاوه‌ن موه‌لیده‌ ئه‌هلییه‌كان بۆ هه‌رسێ مانگه‌كانى(ته‌مموز،وئاب،وئه‌یلول)دابین بكات.
    5-زیادكردنى پشكى موه‌لیده‌ ئه‌هلییه‌كان بۆ ئه‌وه‌ى 40 لیتر سووته‌مه‌نى بۆ هه‌ر(1 KVA) له‌وه‌رزى هاوین بێت.
    6-هاندانى هاوڵاتیان بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى به‌كارهێنانى كاره‌با له‌ڕێگا ده‌زگاكانى ڕاگه‌یاندنى وڕێكخراوه‌كانى كۆمه‌ڵگاى مه‌ده‌نى.
    7-فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان ئه‌ركى پاراستنى تاوه‌ره‌كانى گواستنه‌وه‌ى ته‌زووى كاره‌با له‌ئه‌ستۆ ده‌گرێت وده‌بێت هێزێكى تایبه‌ت بۆ مه‌به‌سته‌ ته‌رخان بكرێت".