كۆمسیۆنى هه‌ڵبژاردنه‌كان ژماره‌یه‌ك ڕێوشوێن ده‌گرێته‌به‌ر بۆ مسۆگه‌ركردنى ده‌نگدان به‌كارتى كورتمه‌ودا به‌بێ هیچ ساخته‌كارییه‌ك

سیاسی
  • 3-07-2021, 17:37
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    كۆمسیۆنى هه‌ڵبژاردنه‌كان،ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌،ڕایگه‌یاند چه‌ند ڕێوشوێنێكى گرتۆته‌به‌ر بۆ مسۆگه‌ركردنى ده‌نگدان به‌كارتى كورتمه‌ودا به‌بێ هیچ ساخته‌كارییه‌ك.
    كۆمسیۆن له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،ڕایگه‌یاند"ئه‌نجومه‌نى كۆمسیاران به‌په‌رۆش وبایه‌خه‌وه‌ به‌دواداچوون ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ى له‌ڕاى گشتى عێراقى وپێگه‌كانى تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌گوزه‌رێت له‌باره‌ى پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كانى داهاتوو وتوندوتۆڵكردنى میكانزمى ده‌نگدان به‌كارتى"كورتمه‌ودا"كه‌وا نوێنه‌كراوه‌ته‌وه‌".
    وتیشى"كۆمسیۆن به‌هه‌موو كارمه‌نده‌كانیه‌وه‌ هه‌موو تواناكانى خستۆته‌گه‌ڕ بۆ سه‌رخستنى كاره‌كانى به‌و ئاسته‌ى پێگه‌یشتووه‌،له‌به‌ر ئه‌وه‌ى له‌وه‌ تێده‌گات هه‌ڵبژاردنه‌كانى داهاتوو گرنگترین هه‌ڵبژاردنه‌كان كه‌عێراقییه‌كان له‌2003ه‌وه‌ به‌شدارى تیا ده‌كه‌ن"،دووپاتیشیكرده‌وه‌ به‌رده‌وام له‌سه‌ر كاره‌ ته‌نانه‌ت له‌ڕۆژانى پشوو به‌بێ هیچ رٍاوه‌ستانێك وتا كاته‌كانى شه‌وان".
    ئاماژه‌یشیدا"ده‌زگاكه‌ كارده‌كات بۆ ئه‌وه‌ى ڕه‌سه‌نتر بێت به‌به‌راورد به‌18ساڵى ڕابردوو،به‌تایبه‌ت له‌سایه‌ى پشت به‌ستن به‌یاسای نوێى هه‌ڵبژاردنه‌كان"،ڕایشیگه‌یاند"به‌په‌رۆشه‌ بۆ گه‌یاندنى په‌یامه‌ تونده‌كانى له‌باره‌ى به‌جێگه‌یاندنى بێگه‌ردى هه‌ڵبژاردنه‌كان".
    دووپاتیشیكرده‌وه‌"زنجیرییه‌ك ڕێوشوێنى گرتۆته‌به‌ر بۆ مسۆگه‌ركردنى ده‌نگدان به‌كارتى ئه‌لیكترۆنى نوێنه‌كراو"كورتمه‌ودا"به‌و شێوازه‌ى هیچ گرفت وساخته‌كارییه‌ك روونه‌دات،له‌نێویشیاندا:
    -كشانه‌وه‌ى كارتى ئه‌لیكترۆنى"كورتمه‌ودا"ڕاسته‌وخۆ له‌دواى ده‌نگدان.
    -ڕاگرتنى سه‌رجه‌م كارته‌ ئه‌لیكترۆنییه‌كان له‌سه‌ر كار ڕاسته‌وخۆ دواى ده‌نگدان وبۆ ماوه‌ى سێ ڕۆژ. 
    -وه‌رگرتنى مۆرى ده‌ په‌نجه‌ وهاوتاكردنى به‌پێى سیسته‌مى ئاشكراكردنى په‌نجه‌مۆر بۆ دڵنیابوون له‌وه‌ى ده‌نگ له‌شوێنێكى تر نه‌دراوه‌.
    -هێنانى به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كى ترى فه‌رمى له‌گه‌ڵ كارتى ئه‌لیكترۆنى له‌ڕۆژى ده‌نگدان.
    ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو"ئه‌م ڕێوشوێنانه‌ بۆ نه‌هێشتنى ده‌رفه‌ته‌ له‌به‌رده‌م ئه‌و كه‌سانه‌ى بێهیوایی له‌باره‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كانى داهاتوو بڵاده‌كه‌نه‌وه‌ له‌پێناو به‌جێنه‌گه‌یاندنى به‌شدارییه‌كى جه‌ماوه‌رى زۆر له‌هه‌ڵبژاردنه‌كان،هه‌روه‌ها بۆ ئه‌وه‌ى كۆمسیۆنیش لاى خۆیه‌وه‌ ڕێوشوێنه‌ كردارییه‌كانى مسۆگه‌ر بكات به‌ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنێكى دیموكراسى ڕاسته‌قینه‌ بۆ خواسته‌كانى شه‌قامى عێراقى".