به‌غدا-اه‌ع
لیژنه‌ى ته‌ندروستى وژینگه‌ى نوێنه‌رایه‌تى،ئه‌مڕۆ شه‌ممه،دووپاتیكرده‌وه،پرۆژه یاساى تایبه‌ت به‌قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ى قوربانیانى نه‌خۆشخانه‌ى ئیبن خه‌تیب له‌ماوه‌ى دوو هه‌فته‌دا له‌ڕووى ته‌كنیكى ویاساییه‌وه ته‌واو ده‌بێت"،كه‌چى گرنگترین بڕگه‌كانى خسته‌ڕوو،واده‌ى دووباره كردنه‌وه‌ى نه‌خۆشخانه‌كه به‌رامبه‌ر سهردانیكهرانیشى دیارى كرد.
جه‌واد موسه‌وى ئه‌ندامى لیژنه‌ى ناوبراو،به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"لیژنه‌كه‌ى پرۆژه یاساییه‌كى تایبه‌ت به‌قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ى قوربانیانى نه‌خۆشخانه‌ى ئیبن خه‌تیب ئاماده‌كردووه بۆ ئه‌وه‌ى قوربانییه‌كانى به‌شه‌هید هه‌ژمار بكرێن".
وتیشى"پرۆژه یاساكه لاى لیژنه‌ى ته‌ندروستى وژینگهدایه بۆ تاوتوێكردنى،ولهماوهى دوو هه‌فته‌ى داهاتوودا له‌ڕووى ته‌كنیكى ویاساییه‌وه ته‌واو ده‌كرێت،وپاشان ڕه‌وانه‌ى سه‌رۆكایه‌تى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران ده‌كرێت بۆ دانانى له‌سه‌ر كارنامهكانى ده‌نگدانه‌وه".
ئاماژه‌یشیدا"پرۆژه‌كه هه‌ژماركردنى قوربانیانى ڕووداوه‌كه‌ى ئیبن خه‌تیب به‌شه‌هید له‌خۆده‌گرێت بۆ ئه‌وه‌ى ته‌واوى مافى شه‌هیدان وه‌ربگرن له‌نێو تایبه‌تمه‌ندییه‌كانى ده‌زگاى شه‌هیدان"،وتیشى"كاره‌كانى نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى نه‌خۆشخانه‌كه ده‌ستیپێكردووه،به‌ڵام گوژمهكانى تاوه‌كو ئێستا نه‌گه‌یشتووه".
ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو"وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى هه‌ستاوه بهنۆژهنكردنهوهى به‌پشت به‌ستن به‌و داهات وگوژمهیهى له‌به‌ر ده‌ستیدایه به‌ڵام پێویستى به‌گوژمه‌ى دارایی له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى داراییه‌وه هه‌یه".
ڕایشیگه‌یاند"له‌ماوه‌ى شه‌ش مانگدا ڕه‌نگه نه‌خۆشخانه‌كه بتوانێت پێشوازى له‌نه‌خۆشه‌كان بكات به‌ڵام پێمان باشه چاوه‌ڕوانى نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى بكرێت له‌ماوه‌ى ساڵێك چونكه باڵه‌خانه‌ى نوێ تیایدا دروست ده‌كرێت".
ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران له24ى نیسانى 2021،بڕیاریدا،قوربانیانى ڕووداوى ئاگركه‌وتنه‌وه‌ى نه‌خۆشخانه‌ى ئیبن خه‌تیب،به‌یاساى مافى خانه‌نشینى مردووانى كارمه‌ندانى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى هه‌ژمار بكرێن،هه‌روه‌ها بڕیاریشیدا به‌به‌خشینى بڕى 10ملیۆن دینار بۆ كه‌سوكارى كاره‌ساته‌كه كه‌بووه هۆى شه‌هیدبوونى 82 كه‌س وبرینداربوونى 110 كه‌سى دیكه.
سه‌ره‌تاى ئایارى ڕابردوویش،ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران پرۆژه یاساى ڕێكخستنى مافى قوربانیانى نه‌خۆشخانه‌ى ئیبن خه‌تیب ڕه‌وانه‌ى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران كرد،به‌پشت به‌ستن به‌بنه‌ماكانى هه‌ردوو مادده‌ى(61/ بڕگه‌ى یه‌كه‌م و80/ بڕگه‌ى دووه‌م)ى ده‌ستوور وبه‌پێى ڕاگه‌یه‌ندراوێكى فه‌رمى.