به‌غدا-اه‌ع
شانه‌ى قه‌یرانه‌كانى له‌ناكاو بۆ چاره‌سه‌ركردنى دۆخى كاره‌با،ئه‌مڕۆ شه‌ممه،6 ڕاسپارده‌ى نوێ بۆ چاره‌سه‌ركردنى قه‌یرانى كاره‌با ده‌ركرد.
نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،ڕایگه‌یاند"مسته‌فا كازمی سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران سه‌رپه‌رشتی یه‌كه‌مین كۆبونه‌وه‌ی شانه‌ی قه‌یرانه‌كانى له‌ناكاو بۆ چاره‌سه‌ری كاره‌بای كرد كه دوێنێ هه‌ینی پێكهێندرا به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی گرفته‌كانی به‌رده‌م كاره‌با"،هه‌ر به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، ئامانجی كۆبونه‌وه‌كه لێكۆڵینه‌وه بو له هۆكاره‌كانی كوژاندنه‌وه‌ی سیستمی كاره‌با له‌به‌ره‌به‌یاندا دوێنێ هه‌ینی و هه‌روه‌ها ده‌رخستنیی ئه‌وه‌ی كه هۆكاره‌كه‌ی ته‌كنیكی بوه یاخود كه‌مته‌رخه‌می تا لێپرسینه‌وه بكرێت، له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا باس له چه‌ندین ڕێوشوێنكرا بۆ ڕێگه‌گرتن له دوباره‌بونه‌وه‌ی ئه‌و كێشه‌یه، هه‌روه‌ها باس له‌وه‌كرا ده‌بێت كاره‌با بۆ هاوڵاتیان دابین بكرێت و چاره‌سه‌ری خێرا بۆئه‌و كێشه‌یه بدۆزرێته‌وه.
هه‌مو ئاسانكارییه‌ك بۆ چاره‌سه‌ركردنی به‌په‌له‌ی ئه‌و گرفتانه بكه‌ن كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی كاره‌باوه خراونه‌ته‌ڕو
مسته‌فا كازمی وه‌زاره‌تی دارایی و وه‌زاره‌ته‌كانی دیكه‌ی ئاراسته كرد، بۆئه‌وه‌ی هه‌مو ئاسانكارییه‌ك بۆ چاره‌سه‌ركردنی به‌په‌له‌ی ئه‌و گرفتانه بكه‌ن كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی كاره‌باوه خراونه‌ته‌ڕو، هه‌روه‌ها پلانی به‌په‌له بۆ چاره‌سه‌ری قه‌یرانی كاره‌با دابنرێت.
هه‌ر له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا ژماره‌یه‌ك راسپارده ده‌ركران، یه‌كێك له‌راسپارده‌كانیش، بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌ی نزمی ڤۆڵتیه له‌ناوچه‌كانی باشوری عێراق، له‌گه‌ڵ لایه‌نی ئێرانی گفتوگۆ بكرێت، راسپارده‌ی دوه‌میش، كۆمپانیاكانی گواستنه‌وه‌ی كاره‌بای گشتی به به‌رده‌وامی پشكنین بۆ هێڵی KV400 بكه‌ن، راسپارده‌ی سێیه‌میش، به‌رپرسیارێتی تۆڕه‌كانی گواستنه‌وه‌ی كاره‌با له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه له‌ئه‌ستۆ ده‌گیرێت.
له‌به‌شێكی دیكه‌ی راسپارده‌كانیش هاتوه، به‌شه‌كانی دابه‌شكردن له پارێزگاكان بۆ باشتركردنی هۆكاره‌كانی توانا بۆ تۆڕه‌كانیان پابه‌ند بكرێن، كۆمپانیای سیمێنس پێویسته دوباره پێداچونه‌وه به‌یه‌كه‌كانی بكات تا باشترین كاره‌با دابینبكرێت.