هه‌ولێر:بۆ یه‌كه‌مین جار ئه‌فسانه‌ى شیرین وفه‌رهاد بۆ زمانى عه‌ره‌بى وه‌رگێرا

هونەر
  • 3-07-2021, 14:13
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    په‌رتووكى رۆمانه‌كانى خۆشه‌ویستى(خسرۆ وشیرین،وشێخى سه‌نعان وبێژن مه‌نیژه‌)له‌به‌رهه‌مه‌كانى نیزامى گه‌نجه‌ویی وفه‌رید نیشاپوورى وفردۆسى له‌ئاماده‌ وپێشكه‌شكردن ووه‌رگێرانى فازڵ عه‌لى له‌خانه‌ى دار قه‌مه‌ر بۆ چاپ وبڵاوكراوه‌ بڵاوكرایه‌وه‌.
    فازڵ عه‌لى وه‌رگێرى په‌رتووكه‌كه‌ به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"ئه‌م ڕۆمانه‌ یه‌كێكه‌ له‌گرنگترین رۆمانه‌كانى خۆشه‌ویستى له‌ئه‌ده‌بى ڕۆژهه‌ڵات،یان به‌واتایه‌كى دروست تر  له‌ئه‌ده‌بى ئارى وفولكلۆرى كوردى وئێرانى وپاكستانى وئازه‌رى وتوركى،هه‌روه‌ها زۆربه‌ى نووسه‌ر وشاعیره‌كان له‌سه‌ر ڕۆمانى(خسرۆ وشیرین)ده‌ستنووسیان هه‌یه‌،به‌ڵام گرنگترین كه‌س ده‌ستنووسى هه‌بوو له‌م بابه‌ته‌ نیزامى گه‌نجه‌ویی بوو كه‌یه‌كێكه‌ له‌گرنگترین شاعیره‌كانى ئێران وئازه‌ربایجان".
    وتیشى"نیزامى گه‌نجه‌ویی له‌سه‌ر(قه‌یس وله‌یلا)ده‌ستنووسى هه‌یه‌ كه‌یه‌كێكه‌ له‌گرنگترین رۆمانه‌كانى خۆشه‌ویستى له‌ئه‌ده‌بى عه‌ره‌بى،ورۆمانى دیكه‌یش كه‌(شێخى سه‌نعانه‌)ویه‌كێكه‌ له‌گرنگترین رۆمانه‌كانى ئه‌ده‌بى كلاسیكى فارسى،بۆ یه‌كه‌مین جاره‌ وه‌گێراوه‌ته‌ سه‌ر زمانى عه‌ره‌بى ورۆمانى سێیه‌میش(بێژه‌ن ومه‌نیژه‌)یه‌ كه‌چیرۆكێكى مه‌زنى شانامه‌یه‌ كه‌ژیاننامه‌ى ئادشاكان ده‌خاته‌ڕوو به‌زمانى عه‌ره‌بى وه‌رمگێراوه‌ ونووسه‌ره‌كه‌ى فیرده‌وسییه‌".
    دووپاتیشیكرده‌وه‌"هۆكارى دیاریكردنى ئه‌م سێ رۆمانه‌ بۆ ئه‌وه‌ گه‌ڕانده‌وه‌ چونكه‌ ناسراوه‌ لاى گه‌لانى ڕۆژهه‌ڵات وهه‌روه‌ها بۆ ئاشناكردنى خوێنه‌رى عه‌ره‌بییه‌ به‌رۆمانانه‌،وله‌به‌ر ئه‌وه‌ى ئه‌م رۆمانه‌ به‌ته‌واوى كوردییه‌ چونكه‌ گه‌لانى كورد له‌ناوچه‌ى زاگرۆس یه‌كه‌مین كه‌س بوونه‌ باسیان لێوه‌كردووه‌ وفۆلكلۆرێكى میللییه‌ ".
    وتیشى"ئه‌م رۆمانانه‌ به‌زمانێكى ساده‌ وه‌گێراوه‌ بۆ ئه‌وه‌ى هه‌مووان لێتێبگه‌ن،وئامانجه‌كانى گه‌یشتنه‌ به‌زۆربه‌ى چینه‌كانى كۆمه‌ڵگاى عێراقى،وبڵاوكردنه‌وه‌ى خۆشه‌ویستى وئه‌وینه‌ له‌كۆمه‌ڵگادا".