به‌غدا-اه‌ع
وه‌زاره‌تى ناوخۆ،ئه‌مڕۆ شه‌ممه،ئاشكرایكرد له‌دانوستاندایه له‌گه‌ڵ كۆمپانیا جیهانى وشارهزاییهكانى دانانى كامێراى زیره‌ك،جه‌ختیشیكرده‌وه دانانى ته‌كنیكى كامێرا دوو ئامانجى بۆ ده‌زگا ئه‌منییه‌كان پێكاوه.
لیوا خالید محه‌ننا وته‌بێژى فه‌رمى وه‌زاره‌تى ناوخۆ به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"دانانى كامێراى ته‌كنیكى وزیادكردنى ژماره‌یان بۆ كارى وه‌زاره‌ت وهێزه ئه‌منییه‌كان زۆر گرنگه وله‌هه‌موو وڵاتانى جیهان كارى پێده‌كرێت"،ڕوونیشیكرده‌وه"دانانى كامێرا‌كان ئه‌نجامى گرنگى پێكاوه له‌به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تاوان وكه‌مكردنه‌وه‌ى ڕێژه‌ى تاوانه‌كان".
وتیشى"هێزه ئه‌منییه‌كان له‌ماوه‌ى ڕابردوودا به‌كردارى سووده‌كانى دانانى كامێرا وتهكنیهكانى تریان بینى"،وتیشى"دانانى كامێرا دوو ئامانج دوو ئامانج دهپێكێنێت:یه‌كه‌میان ئاشكراكردنى ئه‌و تاوانانه‌ى ڕووده‌دات،وزانینى ئه‌نجامده‌رانى تاوانه‌كان له‌ڕێگاى به‌دواداچوونى كامێرا‌كان،وئامانجى دووه‌م ڕێگریكردن له‌ئه‌نجامدانى تاوانه‌كان به‌تایبه‌ت زۆربه‌ى تاوانه‌كان ته‌واو ناكرێن یان ڕوونادات به‌هۆى بوونى كامێرا‌كان،چونكه تاوانبارى ده‌ترسێت له‌ئه‌نجامدانى كرده‌وه‌كه‌ى،ئه‌م بنه‌مایه گرنگه وده‌زگا ئه‌منییه‌كان كارى له‌سه‌ر ده‌كه‌ن".
دووپاتیشیكرده‌وه"له‌گه‌ڵ كۆمپانیا جیهانییه‌كان شاره‌زا له‌دانانى كامێراى زیره‌ك له‌دانوستانداین بۆ ته‌واوكردنى ئه‌م سیسته‌مه"،ڕوونیشیكرده‌وه"دانانى كامێرا پێویستى به‌گوژمه‌ى دارایی هه‌یه،ولهماوهى ڕابردوو قه‌یرانى دارایی گه‌وره هه‌بوو،له‌پاڵ شه‌ڕى دژى تیرۆرستانى داعش وڕزگاركردنى ناوچه‌كان".
ڕایشیگه‌یاند"وه‌زاره‌تى ناوخۆ توانى به‌شێك لهداهاتهكانى به‌كاربهێنێت بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى ئه‌م سیسته‌مه وبهڕێوهبردنى،وبیركردنه‌وه له‌دانانى كامێرا وبهرهوپێشبردنى له‌قۆناغى داهاتوودا".