ئۆپراسیۆنه‌كانى به‌غدا:هه‌موو شه‌قامه‌كانى گه‌ڕه‌كى حه‌تین له‌به‌ره‌ى كه‌رخ كرایه‌وه‌

ئەمنی
  • 3-07-2021, 12:32
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌كانى به‌غدا،ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌،ڕایگه‌یاند،هه‌موو شه‌قامه‌كانى گه‌ڕه‌كى حه‌تین له‌به‌ره‌ى كه‌رخ كرانه‌وه‌.
    شانه‌ى ڕاگه‌یاندنى ئه‌منى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،بڵاویكرده‌وه‌"به‌پشت به‌ستن به‌ڕاسپارده‌كانى لیوا ڕوكن ئه‌حمه‌د سه‌لیم به‌هجه‌ت فه‌رمانده‌ى ئۆپراسیۆنه‌كانى به‌غدا كارمه‌ندانى ئه‌ندازیارى وهونه‌رى به‌فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌كانى هه‌ستاون به‌لابردنى به‌ربه‌سته‌ كۆنكرێتییه‌كان وكردنه‌وه‌ى هه‌موو شه‌قامه‌كان له‌ناوچه‌ى گه‌ڕه‌كى حه‌تین له‌به‌ره‌ى كه‌رخى ڕۆژئاواى به‌غداى پایته‌خت".
    ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ وتیشى"ئه‌م هه‌نگاوه‌ به‌پێى پلانێكى كردارى وپیشه‌ییانه‌ جێبه‌جێكراوه‌ وهاریكارییه‌كه‌ له‌فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌كان بۆ نه‌هێشتنى ئاسته‌نگییه‌كان وكه‌مكردنه‌وه‌ى قه‌ره‌باڵغى هاتوچۆ له‌به‌ره‌ى كه‌رخ،وهه‌روه‌ها نه‌هێشتنى بارگرانى به‌سه‌ر هاوڵاتیان".
    ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ دووپاتیشیكرده‌وه‌"فه‌رمانده‌ییه‌كه‌ هه‌وڵه‌كانى چڕكردۆته‌وه‌ بۆ كردنه‌وه‌ى ڕێگا داخراوه‌كانى له‌ڕۆژانى داهاتوودا،دواى هه‌ڵسه‌نگاندنى ڕه‌وشى ئه‌منى،بۆ ئه‌وه‌ى گونجاو بێت له‌گه‌ڵ ئاڵنگارییه‌كان وله‌هه‌مان كاتدا گونجاو بێت له‌گه‌ڵ داخوازى ئارامى هاوڵاتیان".