به‌غدا-اه‌ع
لیژنەی دارایی،ئه‌مڕۆ شه‌ممه،دووپاتیكرده‌وه بەرزبوونەوەی نرخی نەوت نەبووەتە مایەی چارەسەرکردنی کورتھێنانی بوودجە.
ھەیسەم جبوری سه‌رۆكى لیژنەی دارایی لە لێدوانێک بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"تاوه‌كو ئێستا به‌پێى نرخه نوێیه‌كانى نه‌وت كورتهێنانى دارایی لهبوودجهدا چاره‌سه‌ر نه‌كراوه سه‌ربارى ئه‌وه‌ى نرخى نه‌وت گه‌یشتۆته 75 دۆلار به‌ڵام نه‌وتى عێراق لهنرخه جیهانییه‌كان كه‌متره جگه له‌نه‌وتى سووكى به‌سڕه نه‌بێت هه‌روه‌ها نرخى تێچووى به‌رهه‌مهێنانى نه‌وتیش له‌گه‌ڵیدا هه‌ژمار ده‌كرێت".
ئاماژه‌یشیدا"دواى ده‌رهێنانى به‌رمیلێك نه‌وت ته‌نها 60 دۆلار لهنرخهكهى ده‌مێنێته‌وه دواى لێدانى 2 میلۆن و880هه‌زار به365 ڕۆژ ولێدانى به‌نرخى به‌هاكه‌ى ئه‌وه ده‌بینین كورتهێنانى بوودجه‌ى چاره‌سه‌ر نه‌كردووه"،ئاماژه‌یشیدا"بوودجه 130تریلیۆن دینار وله‌سه‌ر ئه‌م نرخه‌ى ئێستا هێشتا كورتهێنانى ڕاسته‌قینه‌مان هه‌یه له‌خه‌رجییه‌كانى وه‌به‌رهێنان وبهكاربهر به‌ڕێژه‌ى 30تریلیۆن"،ڕوونیشیكرده‌وه"زۆر سه‌رسام بووین به‌وه‌ى كه‌سانێك باس له‌هه‌بوونى زیاده لهگوژمهى دارایی ده‌كه‌ن".
جبورى وتیشى"هه‌ر زیاده‌یه‌ك لهگوژمهى دارایی بۆ پڕكردنه‌وه‌ى كورتهێنانى دارایی لهبوودجهدا خه‌رجده‌كرێت وتاوه‌كو ئێستاش پێویستیمان بهگهڕاندنهوهى ئه‌و ملیۆن بهرمیلهیه كهلهبهرههمهێنانى عێراق بڕدراوه به‌پێى ڕێككه‌وتنى ئۆپیك تاوه‌كو بتوانین كورتهێنانى ڕاسته‌قینه‌ى بوودجه به‌ته‌واوه‌تى پڕبكه‌ینه‌وه به‌ڵام به‌م ڕه‌وشه‌ى ئێستا ناتوانین كورتهێنان پڕ بكه‌ینه‌وه".