به‌دواداچوون-اه‌ع
وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا (پنتاگۆن) رایگەیاند، وەزیری بەرگری رەزامەندی نیشانداوە لەسەر کردنەوەی ئۆفیسێک بەمەبەستی پشتیوانیکردن لەسوپانی نیشتیمانی ئەفغانستان.
ئێوارەی هەینی، جۆن کیری وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا (پنتاگۆن) رایگەیاند، وەزیری بەرگری رەزامەندی نیشانداوە لەسەر کردنەوەی ئۆفیسێک بەمەبەستی پشتیوانیکردن لەسوپانی نیشتیمانی ئەفغانستان.
کیری ئاماژەی بەوەش کرد، ئەو ئۆفیسە کاری هەماهەنگیرکردن و پشتیوانیکردنی سوپای ئەفغانستان جێبەجێدەکات.
ئاشکراشیکرد، وەزیری بەرگری رەزامەندی نیشانداوە لەسەر دروستکردنی یەکەی هاوبەشی نێوان ئەمریکا و ئەفغانستان بەفەرماندەیی ئەدمیراڵ پیتەر ڤاسلی و بەڕێوەبەری ئۆفیسی هەماهەنگی ئاسایشی ئەفغانستان.
ئەمە لەکاتێکدایە، كشانه‌وه‌ی یه‌كجاره‌كی بیانییه‌كان له ئه‌فغانستان له ئان و ساتدایه. ئه‌مریكا و ناتۆ گه‌وره‌ترین بنكه‌ی ئاسمانیان له شاری باگرام به‌جێهێشت.
به‌رپرسێكی باڵای ئه‌مریكایی به ئاژانسی فرانس پرێسی راگه‌یاندووه، چۆڵكردنی باگرام ئاماژه‌یه بۆ كشانه‌وه‌ی یه‌كجاره‌كی هێزه بیانییه‌كان له ئه‌فغانستان.
ئه‌و به‌رپرسه ئه‌مریكاییه، روونیكردووه‌ته‌وه، هه‌موو هێزه‌كانی ئه‌مریكا و ناتۆ به ته‌واوی له بنكه‌كه كشانه‌وه، كه ته‌نیا 50 كیلۆمه‌تر له باكووری كابوڵه‌وه‌یه.