بهغدا-اهع
وەزارەتى گواستنەوە رایگەیاند لەماوەى مانگى حوزەیرانى ڕابردوودا 15 زەمین لەرزە لەعێراقدا ڕوویداوە
وهزارهتى گواستنهوهى لهڕاگهیهندراوێكدا كهدهستى ئاژانسى ههواڵى عێراقى(اهع)كهوتووه،ڕایگهیاند"دهستهى گشتى دەزگاى کەشناسى و زەمین لەرزەزانى لەوەزارەتەکە بهسهرپهرشتى كاپتن ناسر حوسێن بەندەر وهزیره گواستنهوه، ڕاپۆرتى مانگانەى تایبەت بە مانگى حوزەیران لەبارەى زانینى زەمین لەرزەکان لە عێراق و ناوچە نزیکەکانى ئامادە کراوە.
ئاماژەى بۆ ئەوەش داوە، بەپێى ڕاپۆرتەکە کۆى ئەو زەمین لەرزانەى کە لەتۆڕى زەمین لەرزەزانى عێراقدا بۆ ئەو مانگە تۆمار کراوە گەیشتووەتە 38 زەمین لەرزە کە 15 زەمین لەرزەیان لەناوخۆیى عێراق لەناوچەکانى باکوور ڕوویانداوە و 22 زەمین لەرزەش لەناو ئێران لەناوچە سنورییەکانى عێراق کە پێوەرەکەیان لە لەنێوان (5، 2-2، 5) بووە .
ئەوەش خراوەتە ڕوو، ناوچەکانى خۆرئاوا و خۆرئاواى باشوورى عێراق هیچ زەمین لەرزەیەکیان تیادا ڕووی نەداوە و ئەوەش سروشتى جوڵەى ڕووبەرى عەرەبى و لەناویدا عێراق دەردەخات کە لەبەشى باکوورى خۆرهەڵاتەوە زەمین لەرزەى تێدا زۆرە بەئاڕاستەى پێکدانى کێشوەرى.
باس لەوەش کراوە، هەر لەڕاپۆرتەکاندا کە لەو بارەیەوە ئامادە کراون، هیچ زیانێکى مادى و مرۆیى لەئەنجامى زەمین لەرزەکان لەمانگى حوزەیرانى ئەم ساڵدا تۆمار نەکراوە.