به‌غدا-اه‌ع
حه‌سه‌ن نازم وه‌زیرى ڕ‌ۆشنبیرى وگه‌شتوگوزار وشوێنه‌وار،ئه‌مڕۆ هه‌ینى،له‌گه‌ڵ داریۆ فرانشیسكینى وه‌زیرى ڕ‌ۆشنبیرى ئیتاڵیا له‌سه‌ر هاریكاریكردن له‌بواره‌كانى نمایشى جل وبه‌رگ وسینه‌ما وشانۆ وهێنانهوهى شوێنه‌وار ڕێككه‌وتن.
نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى وه‌زاره‌تى رۆشنبیرى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،ڕوونیكرده‌وه"نازم له‌گه‌ڵ هاوتا ئیتاڵییهكهى بابه‌تى ئاڵوگۆڕى شاره‌زاییه‌كان له‌باره‌ى دزه‌پێكردنى شوێنه‌وار،ووهرگرتنى ده‌رفه‌تى خوێندن بۆ فه‌رمانبه‌رانى وه‌زاره‌ته‌كه‌ى له‌ئیتاڵیا تاوتوێكرد".
وتیشى"هه‌ردوولا گفتوگۆیانكرد له‌باره‌ى بیرۆكه‌ى سازكردنى هه‌فته‌ى ڕ‌ۆشنبیرى عێراقى له‌ئیتاڵیا،وههفتهى ڕ‌ۆشنبیرى ئیتاڵى له‌عێراق"،ڕوونیشیكرده‌وه"ڕێككه‌وتن كراوه له‌سه‌ر هاریكاریكردن له‌بواره‌كانى نمایشى جلوبه‌رگ وسینه‌ما وشانۆ وهێنانهوهى شوێنه‌وار".
لاى خۆیه‌وه وه‌زیرى ڕ‌ۆشنبیرى ئیتاڵیا بهڵێنیدا"به‌دابینكردنى ده‌رفه‌تى خوێندن ومهشقپێكردنى فه‌رمانبه‌رانى وه‌زاره‌تى رۆشنبیرى له‌زۆربه‌ى بواره‌كان گرنگتریشیان شوێنه‌وار".