رێکخراوی تەندروستی جیهانی لەبارەی شەپۆلی نوێی کۆرۆنا هۆشداری دەدات

جیهانی
  • 2-07-2021, 21:19
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    به‌دواداچوون-اه‌ع

    رێکخراوی تەندروستی جیهانی رایگەیاند، دوای سەرهەڵدانی جۆری گۆڕاوی کۆرۆنا کە ناسراوە بە "دەلتا"، لەئێستادا جیهان بەقۆناغێکی نوێی بڵاوبونەوەی پەتاکەدا تێپەڕدەبێت کە قۆناغێکی مەترسیدارە.
    د. تێدرۆس ئادهانۆم، سەرۆکی رێکخراوی تەندروستی جیهانی بە رۆژنامەنوسانی راگەیاند، لەئێستادا  "دەلتا" کەدواین جۆری گۆڕاوی ڤایرۆسی کۆرۆنایە لە 98 ناوچەی جیهاندا بڵابوەتەوە، ئەوەش قۆناغێکی مەترسیدارە لەتەشەنکردنەوەی پەتای کۆرۆنادا.
    ئاماژەی بەوەشکردوە، دەبێت سیستەمی تەندروستی چاودێری جۆری گۆڕاوی پەتاکە بکات و رێنمایی پێویست بۆ چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ پەتاکەدا بخاتەڕو، لەگەڵ ئەوەشدا پشکنینی پێشوەخت، کەرەنتینی گومانلێکراوان، بەکارهێنانی دەمامک و پارێزگاری لەدوری کۆمەڵایەتی لەو رێکارانەن کەپێویست دەکات لەم کاتەدا پەیڕەو بکرێن.
    سەرۆکی رێکخراوی تەندروستی جیهانی داواشی لەکۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد لە دابینکردنی ڤاکسین، ئامێری هەناسەدانی دەستکرد، پشکنین و خێراکردنی کوتانی هاوڵاتیان بەڤاکسینی کۆرۆنا هاوکار و هەماهەنگی وڵاتە هەژارەکان بن و هەموان بەیەکەوە کاربۆ بەرەنگاربونەوەی جۆرە گۆڕاوەکانی کۆرۆنا بکەن.