به‌غدا-اه‌ع
مسته‌فا كازمى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران،ئه‌مڕۆ هه‌ینى،دووپاتیكرده‌وه،كاره‌كان به‌رده‌وامن بۆ كردنه‌وه‌ى هێڵى ڕاسته‌وخۆى فڕۆكه‌وانى له‌نێوان به‌غدا وڕۆما.
نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى سه‌رۆك وه‌زیران،له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،بڵاویكرده‌وه"مسته‌فا كازمى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران،ئه‌مڕۆ هه‌ینى،له‌شوێنى حه‌وانه‌وه‌ى له‌ڕۆماى پایته‌ختى ئیتاڵیا كه‌له‌میان گه‌شته ئه‌وروپییه‌كه‌ى سه‌ردانى كردووه،چاوى كه‌وت به‌ژماره‌یه‌ك له‌سه‌رۆك كۆمپانیا وپیاوانى كار وئابوورى ئیتاڵیا".
كازمى له‌میان دیداره‌كه جه‌ختیكرده‌وه"حكومه‌تى عێراق پێشوازى له‌ڕۆڵى گه‌وره‌ترى كۆمپانیا ئیتاڵییه‌كان بۆ وه‌به‌رهێنان وهاوبه‌شى له‌گه‌ڵ عێراق له‌میان ده‌رفه‌تێكى گه‌شه‌سه‌ندوو كه‌له‌به‌رژه‌وه‌ندى هاوبه‌شى هه‌ردوولا ده‌بێت،وله‌سه‌ر بنه‌ماى چه‌سپاندنى گه‌شه‌پێدان وكرانه‌وه‌ى بازاڕى عێراقى به‌رامبه‌ر ته‌واوكارییه‌كان له‌گه‌ڵ ئابوورى نێوده‌وڵه‌تى".
ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو"عێراق خوازیاره ڕۆڵى ئابوورى ئیتاڵیا فراوانتر بكرێت له‌میان بواره‌كانى هاریكارى ئێستایی له‌ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى به‌نده‌رى فاو وپرۆژه‌ى شۆڕكردنه‌وه‌ى هێڵى ئاسنینى(به‌سڕه-توركیا)،وپرۆژه‌كانى چاككردنه‌وه‌ى به‌نداوه‌كان وپرۆژه‌كانى نه‌وت وته‌زووى كاره‌با وژێرخانه‌كان".
ڕوونیشیكرده‌وه"هه‌بوونى ئاڵنگارییه‌كان پێویستى به‌كارى گه‌وره هه‌یه بۆ نه‌هێشتنى كه‌هه‌ندێكیان په‌یوه‌ستن به‌گه‌نده‌ڵى وحكومه‌تیش هه‌نگاوى بوێرانه‌ى له‌باره‌یه‌وه گرتۆته‌به‌ر"،دووپاتیشیكرده‌وه"عێراق خوازیاره ژینگه‌یه‌كى وه‌رهێنانى ڕاكێش بچه‌سپێنێت،له‌ڕێگاى پێدانى ئاسانكارى وده‌سته‌به‌ركردنى كارى گروپ وكۆمپانیا وتاكه‌كان،وهاندانى كه‌رتى تایبه‌تى ئیتاڵى وعێراق بۆ هاوبه‌شى ئابوورى بنیاتنه‌ر".
داوایشى له‌كۆمپانیا وپیاوانى كار ونوێنه‌رانى بانكه ئیتاڵییه‌كان كرد"سوود له‌ده‌رفه‌تى وه‌ربه‌هێنانى گه‌شتیارى ببینن،به‌تایبه‌ت كاراكردنه‌وه‌ى گه‌شتیارى ئورى سۆمه‌رییه‌كان كه‌قه‌داسه‌تى پاپا هانى حه‌جكردن بۆ ئه‌و شاره‌دا وه‌ك پێگه‌یه‌كى پیرۆز له‌مێژووى ئاینه ئاسمانییه‌كان،هه‌روه‌ها كاره‌كانیش به‌رده‌وامن بۆ كردنه‌وه‌ى هێڵى ڕاسته‌وخۆى فڕۆكه‌وانى نێوان به‌غدا وڕۆما".
لاى خۆیانه‌وه پیاوانى كار وئابوورى ئیتاڵیا"پێ‌زانین وخواستى خۆیان ده‌ڕبڕى له‌به‌هه‌ل وه‌رگرتنى ده‌رفه‌ته‌كانى هاریكارى هاوبه‌ش وپته‌وكردنى بواره‌كانى هاوبه‌شى دووقۆڵى،ومتمانه‌بوون به‌داهاتووى ئابوورى عێراق وهه‌نگاوه‌كانى چاكسازى كه‌حكومه‌تى عێراقى له‌بواره‌كانى گه‌شه‌پێدان وپته‌وكردنى داهاته نانه‌وتییه‌كانى عێراق په‌یڕه‌ویان ده‌كات".