شكستپێهێنانى دووه‌مین هه‌وڵى ته‌قاندنه‌وه‌ى ئه‌ستونێكى كاره‌با له‌دوورگه‌ى تكریت

ئەمنی
  • 2-07-2021, 21:44
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    شانه‌ى ڕاگه‌یاندنى ئه‌منى،ئه‌مڕۆ هه‌ینى،ڕایگه‌یاند شكست به‌دووه‌مین هه‌وڵى ته‌قاندنه‌وه‌ى ئه‌ستونێكى كاره‌با له‌دوورگه‌ى تكریت هێنراوه‌.
    شانه‌ى ناوبراو له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،ڕایگه‌یاند"به‌پشت به‌ستن به‌زانیارى وردى هه‌واڵگیرى وبه‌دواداچوونى مه‌یدانى،ئاژانسى هه‌واڵگیرى ولێكۆڵینه‌وه‌كانى فیدڕاڵى سه‌ر به‌وه‌زاره‌تى ناوخۆ توانى شكست به‌هه‌وڵى ته‌قاندنه‌وه‌ى پشتوێنى بۆمبڕێژكراو وبۆمبێكى چێندراو بهێنێت كه‌له‌سه‌ر یه‌كێك له‌ئه‌ستونه‌كانى گواستنه‌وه‌ى كاره‌با له‌گوندى جۆزه‌ له‌دوورگه‌ى تكریت له‌پارێزگاى سه‌ڵاحه‌دین دانرابوو".
    وتیشى"بۆمبه‌ چێندراوه‌كه‌ وپشتیوانى مێنڕێژكراو له‌لایه‌ن شاره‌زایانى به‌رێوبه‌رایه‌تى نه‌هێشتنى ته‌قه‌مه‌نییه‌كانه‌وه‌ پووچه‌ڵكرانه‌وه‌".
    پێشووتریش شانه‌ى ڕاگه‌یاندنى ئه‌منى،ئه‌مڕۆ هه‌ینى ڕایگه‌یاند،شكست به‌هه‌وڵى ته‌قاندنه‌وه‌ى هێڵى گواستنه‌وه‌ى ته‌زووى كاره‌با هێنرا له‌شارۆچكه‌ى بێجى له‌سه‌ڵاحه‌دین.