به‌غدا-اه‌ع
لیژنەى تەندروستى نوێنه‌رایه‌تى،ئه‌مڕۆ هه‌ینى ڕایگەیاند، پشتیوانى سەپاندنى قەدەغەى گشتى ناکات بۆ خۆپارێزى لەپەتاى کۆرۆنا، دەشڵێت "دۆخى پەتاکە قەدەغەى گشتى ناخوازێت".
حەسەن خەڵاتى، ئەندامى لیژنەى ناوبراو لەلێدوانێکی تایبه‌ته‌دا بۆ ئاژانسى هەواڵى عێراقى(اه‌ع) ئاماژەى بەوە کرد، پێویستە ڕێکارە خۆ پارێزییەکان لەپەتاکە جێبەجێ بکرێن بەتایبەت دواى ئەوەى لەلایەن هاوڵاتیانەوە بەتەواوەتى فەرامۆش کراوە.
ئاماژە بۆ ئەوەش کراوە، لیژنەى تەندروستى پاڵپشتى گەڕانەوەى قەدەغەى گشتى ناکات بۆ ئەوەى تەنگەژە بۆ هاوڵاتیان دروست نەبێت و سەربارى ئەوەش بۆ دۆخى پەتاکە پێویست نییە.
خەڵاتى باسى لەوەش کردووە، لەوانەیە لەچەند ڕۆژى داهاتوودا چەند کاتژمێرێک قەدەغەى نیمچەیى ڕابگەیەنرێت و گرنگە هانى خەڵکى زیاتر بدرێت بۆ وەرگرتنى ڤاکسینەکانى دژە کۆرۆنا.
ئەو پەرلەمانتارە ئەوەشى خستووەتە ڕوو، عێراق پابەندە بەهێنانى ڤاکسینە هەمە جۆرەکان و لیژنەکەشیان پاڵپشتى هێنانى تەنها یەک جۆرى دیارى کراوى ڤاکسینەکە ناکات.
پێشووتریش شانه‌ى قه‌یرانه‌كانى نوێنه‌رایه‌تى،داواى پێدانى تایبه‌تمه‌ندى تایبه‌ت كرد بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ى ڤاكسینى كۆرۆنایان وه‌رگرتووه هاوشێوه‌ى وڵاتانى دیكه،ئاماژه‌یشیدا تاوه‌كو ئێستا ڕاسپارده‌كانى ئاڕاسته‌ى لیژنه‌ى ته‌ندروستى وسه‌لامه‌تى نه‌كردووه له‌باره‌ى قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆى گشتى له‌ڕۆژانى جه‌ژنى قورباندا.