به‌غدا-اه‌ع
مسته‌فا كازمى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران،ئه‌مڕۆ هه‌ینى،دووپاتیكرده‌وه،حكومه‌ت به‌ره‌و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى كڵێسه شوێنه‌واره‌ییه داڕماوه‌كانى هه‌نگاو ده‌نێت.
نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران،له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،بڵاویكرده‌وه"مسته‌فا كازمى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران،له‌فاتیكان چاوى كه‌وت به‌قه‌داسه‌تى پاپا فرانسیس پاپاى فاتیكان".
به‌گوێره‌ى ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه كازمى سوپاسى قه‌داسه‌تى پاپا كرد بۆ پێشوازى گه‌رمى،وستایشى سه‌ردانه مێژووییه‌كه‌ى پاپا بۆ عێراق كرد،كه‌چه‌ندین په‌یامى پشتیوانى كردنى عێراقى به‌دواى خۆیدا هێنا به‌جه‌ختكردنه‌وه‌ى له‌سه‌ر یه‌كڕیزى مرۆڤایه‌تى به‌ره‌و خواستى ئاشتى وپێكه‌وه ژیان وڕاوه‌ستان دژى توندڕه‌وى به‌هه‌موو جۆره‌كانییه‌وه".
جه‌ختیشیكرده‌وه له‌پابه‌ندى حكومه‌تى عێراق به‌كاركردن له‌پێناو چه‌سپاندنى مه‌سیحییه‌كانى عێراق وكه‌مینه‌كانى دیكه له‌خاكى خۆیان وه‌ك به‌شێكى سه‌ره‌كى له‌شیرازه‌ى كۆمه‌ڵگاكانیان،وئاسانكاریكردن بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ى ئاواره وپه‌نابه‌ره‌كانیان بۆ زێدى ڕه‌سه‌نى خۆیان،هه‌روه‌ها كاركردن له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانى كڵێسه‌ى عێراقى بۆ كاراكردنى چالاكییه مرۆییه‌كانى به‌تایبه‌ت فێركارى وته‌ندروستى وپێشكه‌شكردن هه‌موو هاریكارییه‌كى پێویست بۆ ئه‌م مه‌به‌سته".
كازمى ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو"حكومه‌ت به‌ره‌و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى كڵێسه شوێنه‌وارییه داڕماوه‌كانى ده‌ستى تیرۆرستانى داعش هه‌نگاو ده‌نێت،له‌گه‌ڵ هه‌وڵه جددییه‌كانى حكومه‌ت بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى شارى ئوور له‌به‌ر بایه‌خى مێژوویی،بۆ ئه‌وه‌ى ئاماده بێت بۆ پێشوازیكردن له‌شانده مه‌سیحییه‌كان كه‌ڕوو ده‌كه‌نه شاره‌كه،هه‌روه‌ها پێوستى گرتنه‌به‌رى ڕێوشوێنه‌كان وپێشكه‌شكردنى ئاسانكارى پێویستیشى خسته‌ڕوو بۆ هاتنى گروپه گه‌شتیارى وئاینییه‌كان بۆ شارى شوێنه‌وارى ئوور".
لاى خۆیه‌وه قه‌داسه‌تى پاپا فرانسیسى یه‌كه‌م به‌خێرهاتنى مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران وشاندى یاوه‌رى كرد،وجه‌ختیكرده‌وه له‌گرنگى پته‌وكردنى ئه‌ركى ئاشتى له‌ناوچه‌كه،بۆ به‌جێگه‌یاندنى گه‌شه‌پێدان وئارامى گه‌لان".
ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه وتیشى"كازمى چاویشى كه‌وت به‌كاردیناڵ پیترۆ بارۆلین سه‌رۆك وه‌زیرانى ده‌وڵه‌تى فاتیكان"،وله‌میان دیداره‌كه په‌یوه‌ندییه دووقۆڵییه‌كان،وپته‌وكردنى هاریكارى وهه‌ماهه‌نگى هاوبه‌ش تاوتوێكران بۆ ئاسانكارى هاتنى گروپى گه‌شتیارى وئاینى بۆ شارى مێژوویی ئوور،وكازمیش سه‌رله‌نوێ بانگهێشتى لیژنه‌ى باڵاى دانوستانى هه‌میشه‌یی نێوان عێراق وفاتیكان كرد بۆ سازكردنى سێیه‌میین كۆبوونه‌وه‌یان ئه‌مساڵ له‌به‌غدا".