به‌غدا-اه‌ع
لیژنه‌ى ده‌ستپاكى له‌ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران،ئه‌مڕۆ هه‌ینى،ئاشكرایكرد،جووڵانه‌وه‌یه‌ك هه‌یه بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ى دۆسییه‌ى ته‌زووى كاره‌با،ئاماژه‌یشیدا حه‌سه‌ن كه‌عبى جێگرى یه‌كه‌مى سه‌رۆك په‌رله‌مان كارمه‌ندانى پێشكه‌وتووى وه‌زاره‌تى كاره‌باى ئاگاداركردۆته‌وه به‌وه لێپرسینه‌وه‌كانى ئه‌مجاره جیاواز ده‌بێت وهیچ كه‌س له‌سزا خۆشنابێت.
یوسف كیلابى ئه‌ندامى لیژنه‌ى ناوبراو به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"دوو گرفتى ڕاسته‌قینه هه‌یه له‌دۆسییه‌ى كاره‌با،یه‌كه‌میان گه‌نده‌ڵییه،ودووه‌میشیان گرفتى ده‌سه‌ڵاته‌كانه،ونه‌بوونى بایه‌خى ڕاسته‌قینه به‌مه‌به‌ستى به‌جێگه‌یاندنى ئه‌م دۆسییه به‌شێوازێكى دروست".
ئاماژه‌یشیدا"وه‌زیرانى كاره‌با ونه‌وت وپلاندانان ودارایی وپیشه‌سازى میواندارى ده‌كرێن"،ڕوونیشیكرده‌وه"دۆسییه‌ى كاره‌با هاوبه‌شه له‌نێوان ئه‌م پێنج وه‌زاره‌ته".
ڕوونیشیكرده‌وه"سه‌رۆكایه‌تى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران ڕێككه‌وت له‌سه‌ر سازكردنى دانیشتنێكى تایبه‌ت به‌بابه‌تى كاره‌با،واته كارنامه‌ى دانیشتنه‌كه ته‌نها میواندارى كردنى پێنج وه‌زیره‌كه ده‌بێت،بۆ ڕاوه‌ستان له‌سه‌ر دۆسییه‌كان،ودیاریكردنى لایه‌نى كه‌مته‌رخه‌م،بۆ ئه‌وه‌ى به‌كردارى سزا بدرێت".
ڕایشیگه‌یاند"حه‌سه‌ن كه‌عبى جێگرى یه‌كه‌مى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران،كارمه‌ندانى پێشكه‌وتووى وه‌زاره‌تى كاره‌باى ئاگاداركرده‌وه،به‌وه‌ى لێپرسینه‌وه‌كانى ئه‌مجاره جیاواز ده‌بن له‌وانه‌ى ڕابردوو،وهیچ كه‌س له‌سزا خۆشنابێت،ته‌نانه‌ت راژه‌ى كارگێڕییه‌كانیش،وه‌ك به‌ڕێوبه‌رى گشتى كارگێڕى،وبه‌ڕێوبه‌رى گشتى پلاندانان،وهیچ لایه‌نێك له‌وه‌زاره‌تى كاره‌با هه‌ڵاوێرد ناكرێت له‌لێپرسینه‌وه له‌كاتى كه‌مته‌رخه‌مبوونى".
ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو"لیژنه‌كه داوایكرد ئه‌م خووله‌ى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران بڕیارى یه‌كلاكه‌ره‌وه بدات له‌بابه‌تى دۆسییه‌ى كاره‌با ودانانى له‌سه‌ر هێڵى ڕاست،وه‌ك چۆن بابه‌تى كۆمسیۆن ویاساى هه‌ڵبژاردنه‌كانمان ته‌واوكرد"،دووپاتیشیكرده‌وه"به‌هێزه‌وه هه‌وڵده‌ده‌ین دۆسییه‌ى كاره‌با ڕوون وئاشكرا ویه‌كلاكه‌ره‌وه بێت له‌م خووله‌دا".
شایه‌نى باسه مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران،ئه‌مڕۆ هه‌ینى ژماره‌یه‌ك بڕیارى ده‌ركرد به‌هۆى ئه‌و به‌سه‌رهاته‌ى ڕووبه‌رووى كاره‌باى نیشتمانى بووه‌وه له‌كاتژمێره‌كانى ڕابردوودا،بۆ ده‌سته‌به‌ركردنى چاره‌سه‌رێكى خێرا له‌نێویشیاندا دوورخستنه‌وه‌ى به‌ڕێوبه‌رى گشتى كاره‌باى فوراتى ناوه‌ڕاست له‌پۆسته‌كه‌ى وكردنه‌وه‌ى په‌ڕاوى لێكۆڵینه‌وه له‌حاڵه‌ته‌كانى كه‌مته‌رخه‌مى له‌هه‌ندێك جومگه‌ى وه‌زاره‌ته‌كه.