به‌غدا-اه‌ع
له‌زۆربه‌ى پارێزگاكانى عێراق له‌نێویشیاندا به‌غداى پایته‌خت،ئه‌مڕۆ هه‌ینى،كاره‌باى نیشتمانى به‌ته‌واوه‌تى له‌كاركه‌وت.
په‌یامنێرانى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)له‌ژماره‌یه‌ك پارێزگا ڕایانگه‌یاند"له‌پارێزگاكانیان كاره‌باى نیشتمانى له‌به‌ره به‌یانه‌وه كووژراوه‌ته‌وه به‌بێ ئه‌وه‌ى هۆكاره‌كانیان بزانرێت".
لاى خۆیه‌وه ئه‌ندازیار عه‌لى جه‌نجول بریكارى به‌ڕێوبه‌رى كاره‌باى نه‌جه‌ف به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"كاره‌با به‌ته‌واوه‌تى له‌سه‌رانسه‌رى وڵات له‌كاركه‌وتووه"،وتیشى"هۆكارى زۆر هه‌ن له‌باره‌ى له‌كاركه‌وتنى كاره‌با له‌نێویشیاندا كه‌مى دابینكردنى غاز وبه‌ئامانجگرتنى به‌رده‌وامى هێڵه‌كانى گواستنه‌وه‌ى كاره‌با له‌پارێزگاكانى سه‌ڵاحه‌دین ودیاله".
په‌یامنێرى(اه‌ع)له‌پارێزگاى میسان دووپاتیكرده‌وه"هاوڵاتیان له‌ده‌وروبه‌رى عیماره وله‌به‌رده‌م وێستگه‌ى كاره‌باى میسرییه دژى له‌كاركه‌وتنى كاره‌با خۆپیشاندانیان كردووه".
پێشووتریش وەزارەتی کارەبا لەکارکەوتنی سیستمی گشتیی کارەبای نیشتیمانی ڕایگەیاند و بەگوێرەی زانیارییەکان ئەوەش دەگەڕێتەوە بۆ تەقاندنەوەی تاوەرەکانی کارەبا لەلایەن چەکدارانی داعشەوە لەهەردوو پارێزگای نەینەوا و سەلاحەدین.
فەرمانگەی ڕاگەیاندنی وەزارەتی کارەبا لەڕاگەیەندراوێکدا کە ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) کەوتووە بڵاویکردەوە، " نەبوونی تەزووی کارەبا لەئێستادا دەگەڕێتەوە بۆ لەکارکەوتنی سیستمی گشتیی کارەبا بەشێوەیەکی تەواو ( شەتداون) لەهەموو پارێزگاکانی ناوەڕاست و باشوری عێراق، بۆیە بەباشمان زانی هاووڵاتیان لەوە ئاگاداربکەینەوە".
ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی کارەبا لە کاتێکدایە کە سەرچاوەیەک لەوەزارەتی کارەبا ڕایگەیاندووە، " بەهۆی تەقینەوەی تاوەرەکانی گەیاندنی تەزووی کارەبا لە هەردوو پارێزگای نەینەوا وسەلاحەدین لەلایەن چەکدارانی داعشەوە زیاتر لە هەزار مێگاوات کارەبای نیشتمانی کەمیکردووە کە ئەوەش وایکردووە وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا بەشێوەی ئۆتۆماتێکی بکوژێنەوە".
ئاماژەی بەوەشکردوو، " وەزارەتی کارەبا لەهەوڵدایە لەماوەی 12 کاتژمێری داهاتوودا گرفتەکە چارەسەر بکات".
حه‌سه‌ن كه‌عبى جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ڕۆژى پێنجشه‌ممه، له‌میانه‌ی كۆبونه‌وه‌ی په‌رله‌ماندا داوایكرد، چوار وه‌زیری حكومه‌ت به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردن و تاوتوێكردنی كێشه‌كانی كاره‌با بانگهێشتبكرێن.
به‌شی راگه‌یاندنی په‌رله‌مان له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاویكرده‌وه، كه‌عبی له‌میانه‌ی كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی په‌رله‌ماندا داوایكردوه، هه‌ریه‌ك له‌وه‌زیرانی كاره‌با، نه‌وت، دارایی و پلاندانان بانگهێشت بكرێن، به‌مه‌به‌ستی تاوتوێكردن و چاره‌سه‌ر و خستنه‌ڕوی كێشه‌كانی كاره‌با له‌ته‌واوی ناوچه‌كانی عێراق.
حه‌سه‌ن كه‌عبی له‌یاداشتێكیشدا كه ئاراسته‌ی لیژنه‌ی ده‌ستپاكی په‌رله‌مانی عێراقی كردوه ئه‌وه‌یخستوه‌ته‌ڕو، به‌دواداچون بكرێت بۆ 54 دۆسیه‌ی گه‌نده‌ڵی تایبه‌ت به گرێبه‌سته‌كانی وه‌زاره‌تی كاره‌با.