به‌غدا-اه‌ع
كاره‌باى نیشتمانى،ئه‌مڕۆ هه‌ینى، به‌ره به‌ره بۆ ژماره‌یه‌ك له‌پارێزگاكانى عێراق گه‌ڕایه‌وه.
په‌یامنێرى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) له‌پارێزگاى نه‌جه‌ف ڕایگه‌یاند"لوئه‌ى یاسرى پارێزگاى نه‌جه‌ف به‌كارخستنه‌وه‌ى 130 مێگاوات ڕاگه‌یاند"،دووپاتیشیكرده‌وه"به‌كارخستنه‌وه‌ى هێڵى فریاگه‌وتن به‌قۆناغ ده‌بێت بۆ نه‌خۆشخانه وتۆڕه‌كانى ئاو وئاوه‌ڕۆ".
لاى خۆیه‌وه حه‌یده‌ر سه‌عه‌د به‌ڕێوبه‌رى ڕاگه‌یاندنى كاره‌باى میسان ڕایگه‌یاند"له‌میان به‌دواداچوونه‌كان هێڵى 400 جارێكى تر به‌كارخرایه‌وه"،ڕوونیشیكرده‌وه"به‌ڕێوبه‌رایه‌تى كاره‌باى میسان ده‌یه‌وێت بزانێت ڕه‌وشى وێستگه‌كانى به‌رهه‌مهێنان چۆنه وكووژاندنه‌وه‌ى هه‌ر وێستگه‌یه‌ك پێویستى به48 كاتژمێر هه‌یه تاوه‌كو جارێكى تر ده‌ستبه‌كاربێت".
هه‌روه‌ها"كاره‌باى شارى به‌سمایه‌ى باشوورى به‌غدا گه‌ڕایه‌وه دواى كووژاندنه‌وه‌ى ته‌واو كه‌بۆ ماوه‌ى حه‌وت كاتژمێر به‌رده‌وام بوو".
لاى خۆیه‌وه په‌یامنێرى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"كاره‌با نیشتمانى گه‌ڕایه‌وه بۆ پارێزگاى واست دواى كووژاندنه‌وه‌ى ته‌واو تاوه‌كو سێى به‌ره‌به‌یان".
ئه‌ندازیار عه‌لى گاتع به‌ڕێوبه‌رى دابه‌شكردنى كاره‌باى واست ئاماژه‌یدا"كاره‌باى نیشتمانى گه‌ڕایه‌وه‌ى هێڵى فریاكه‌وتن"،وتیشى"كارمه‌ندانى كاره‌باى واست هه‌وڵه‌كانیان چڕكردۆته‌وه بۆ چاككردنه‌وه‌ى گرفته‌كان وكاره‌بایش به‌ره به‌ره بۆ گه‌ڕه‌كه‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه".