گه‌وره‌ تیرۆرستێكى داعش له‌میقدادیه‌ ده‌ستگیركرا

ئەمنی
  • 2-07-2021, 12:46
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    شانه‌ى ڕاگه‌یاندنى ئه‌منى،ئه‌مڕۆ هه‌ینى،ڕایگه‌یاند،گه‌وره‌ تیرۆرستێكى گروپى تیرۆرستى داعش له‌شارۆچكه‌ى میقدادیه‌ له‌پارێزگاى دیاله‌ ده‌ستگیركراوه‌.
    شانه‌ى ناوبراو له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،بڵاویكرده‌وه‌"پۆلیسى پارێزگاى دیاله‌ له‌میان به‌دواداچوونى مه‌یدانى وچڕكردنه‌وه‌ى ئه‌ركى هه‌واڵگیرى،توانیان به‌ناو به‌رپرسى تیرۆرستانى داعش له‌شارۆچكه‌ى میقدادیه‌ ده‌ستگیربكات".
    وتیشى"ئه‌م پرۆسه‌یه‌ دواى دانانى بۆسه‌یه‌كى تۆكمه‌ وهه‌ڵكووتانه‌ سه‌ر خانوویه‌كى چۆڵكراو له‌بێستانه‌كانى گوندى شیحه‌ له‌ناوچه‌ى سدوور هاته‌كایه‌وه‌". 
    ئاماژه‌یشیدا"تیرۆرسته‌كه‌ له‌سه‌ر چه‌ندین دۆسییه‌ به‌پێى بنه‌ماكانى مادده‌ى 4ى تیرۆر داواكراوبوو،دوایینیشى جێبه‌جێكردنى پرۆسه‌ى تیرۆركردنى كارمه‌ندێكى حه‌شدى شه‌عبى وكوڕه‌كه‌ى له‌شارۆچكه‌ى میقدادیه‌ بووه‌،بۆیه‌ ڕێكارى یاسایی به‌رامبه‌رى گیرایه‌ به‌ر".