بهغدا-اهع
بەڕیوەبەرایەتی كەشناسی بڵاویكردەوە" پلەكانی گەرما ڕوو لە دابەزین دەكەن لەدوای ناوەڕاستی ئەم مانگە دوبارە بەرزدەبنەوە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی لە ڕاگەیەنراوێكدا،كهدهستى ئاژانسى ههواڵى عێراقى(اهع)كهوتووه ڕایگەیاند: ئەو شەپۆلە گەرمایەی چەند ڕۆژی ڕابردو، كە عێراقی گرتبویەوە، كۆتاییهات و تا ناوەڕاستی ئەم مانگە بەشێوەیەكی بەرچاو پلەكانی گەرما دادەبەزن.
كەشناسی ئاماژەی بە هاتنی شەپۆلێكی تری گەرمیا كردوە، بەشێوەیەك لە دوای ناوەڕاستی ئەم مانگەوە شەپۆلێكی تری گەرما عێراق و هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە.
ماوەی چەند ڕۆژێكە شەپۆلێكی گەرما پارێزگاكانی عیراق و هەرێمی كوردستانی گرتوەتەوە، كە وەك یەكەمین شەپۆلی گەرمای وەرزی هاوینی ئەمساڵ ناودەبرا.