كازمى به‌ڕێوبه‌رێكى گشتى وه‌زاره‌تى كاره‌باى له‌كاره‌كانى دوورخسته‌وه‌ وڕاسپارده‌یشیدا لێكۆڵینه‌وه‌ بكرێت له‌حاڵه‌ته‌كانى كه‌مته‌رخه‌مى

سیاسی
  • 2-07-2021, 15:19
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   

    مسته‌فا كازمى سەرۆک وەزیران،ئه‌مڕۆ هه‌ینى، بەهۆى کەمتەرخەمى کردن لەئەرکەکانیدا بەڕێوەبەرێکى گشتى لە وەزارەتى کارەبا لەسەر کارەکەى لابرد و بڕیاریدا بە کردنەوەى دۆسیەى لێپرسینەوە بۆ چەند بەرپرسێکى ترى ئەو وەزارەتە.  
    نوسینگەى ڕاگەیاندنى سەرۆک وەزیرانى عێراق لە راگەیەندراوێکدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌، ئاماژەى بەوە کرد،"کازمى فەرمانى کردووە بە لابردنى بەڕێوەبەرى گشتى گواستنەوەى وزەى کارەباى بەشى فوراتى ناوەراست و هەروەها داواى کردووە سزایەکیشى بەناونیشانى سەرنج ڕاکێشان ئاڕاستە بکرێت بەهۆى ئەوەى وەک پێویست ئەرکە کارگێڕیەکەى بەجێ نەهێناوە".  
    ئاماژەى بەوە کردووە، سزاکەشى بەهۆى ئەو کەمتەرخەمییەوە بووە کە بووەتە هۆى پەکخستنى هێڵى گواستنەوەى وزەى (400 کەیڤى) کە لەئەنجامدا پچڕاندنى هێڵى کارەباى لەسەرجەم پارێزگاکان لێکەوتووەتەوە.  
    هەر بەگوێرەى ڕاگەیەنراوەکە، کازمى فەرمانى کردووە لێپرسینەوە لەگەڵ بەرپرسانى ترى وەزارەتى کارەبادا بکرێت کە لەو ئەرکەى خراوەتە ئەستۆیان کەمتەرخەمیان کردووە و دۆسیەیەکى لێکۆڵینەوەیان لەدژ بکرێتەوە.  
    نوسینگەى ڕاگەیاندنى سەرۆک وەزیران دەشڵێت، بەدواداچوونەکانى کازمى لەگەڵ ئەنجومەنى وەزیران و کارمەندانى کارەبادا بەردەوامە بۆ ئەوەى هەموو هەوڵێک بخرێتە گەڕ لەم گەرماى هاوینەدا کێشەکانى هاوڵاتیان کەمتر بکرێنەوە.