به‌غدا-اه‌ع
مسته‌فا كازمى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران،ئه‌مڕۆ هه‌ینى،ڕاسپارده‌یدا به‌زیادكردنى به‌شه سووته‌مه‌نى موه‌لیده ئه‌هلییه‌كان.
نوسینگەی راگه‌یاندنى سەرۆک وەزیران،له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)بڵاویکردەوە"كازمى وه‌زاره‌تى نه‌وتى ڕاسپارد به‌زیادكردنى به‌شه سووته‌مه‌نى موه‌لیده ئه‌هلییه‌كان".
مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیران ئەمڕۆ هەینی چەند بڕیارێکی گرنگی لە ئەنجامی کاریگەری کەمبونەوەی کارەبای نیشتیمانی و بەرزبونەوەی پلەکانی گەرما دەرکرد و داوایکردوە بەپەلە چارەسەری خێرا بۆ ئەو کێشەیە بدۆزرێتەوە.
نوسینگەی راگه‌یاندنى سەرۆک وەزیران،له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)بڵاویکردەوە، کازمی بڕیاریداوە بە پێکهێنانی شانەیەکی قەیرانەکان بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کەمی کاتژمێرەکانی کارەبای نیشتیمانی لە بەغدا و پارێزگاکانی دیکەی باشوری عێراق، کە هەریەکە لە وەزارەتەکانی کارەبا، نەوت، دارایی، ناوخۆ، ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی وەزیران، بەڕێوەبەری نوسینگەی سەرۆک وەزیران، سەرۆکی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی و سکرتێری باڵای هەماهەنگی نێوان پارێزگاکان ئەندام دەبن تیایدا،ئاماژەی بەوەشکردوە، شانەی قەیرانەکان چەند ئەرکێک لە ئەستۆ دەگرێت لەوانە:
یەکەم: دەستبەجێ ڕێوشوێنەکان بۆ زیادکردنی کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبا لە بەغدا و پارێزگاکانی دیکەی باشوری عێراق بۆ دابینکردنی کارەبای پێویست بۆ خەڵک و شوێنە بازرگانییەکان بگیردرێتەبەر.
دوەم: تەرخانکردنی هەمو جۆرە هاوکارییەکی دارایی، تەکنیکی، لۆجستی و ئەمنی بۆ وەزارەتی کارەبا.
سێیەم: بەشداریکردنی حکومەتە خۆجێیەکان لە بەرهەمهێنان و دابەشکردنی کارەبادا.
چوارەم: لابردنی زێدەڕۆییەکانی سەر کەرتی کارەبا و دەستگرتن بەسەر ئەو ئامێر و کەلوپەلانەی بەکارهێنراون.
پێنجەم: تۆمارکردنی سکاڵا لەدژی ئەو کەسانەی کە تۆمەتبارن بە زێدەڕۆیکردن لەسەر کەرتی کارەبا.
شەشەم: خێراکردنی ڕێوشوێنە کردارییەکان بۆ پاڵپشتیکردن و هاندانی بەکارهێنانی وزەی نوێکراوە لە ناوچە جیاجیاکاندا و خۆماڵیکردنی پیشەسازییەکەیان، هەروەها رێکخستنی کەرتی تایبەت بۆ وەبەرهێنانی وزە بە شێوەیەک کە ئاستی دابینکردنی وزە بەرزبکاتەوە.
حەوتەم: شانەی قەیرانەکە لە ماوەی مانگی تەمموز و ئابدا لە کارکردنی هەمیشەییدایە و لەگەڵ کۆبونەوەی بەردەوام، بڕیارەکانی بە زۆرینەی دەنگی ئەندامەکانی دەردەکرێت.